داگیرکارانی کوردستان و تاوانی کوردبوون

داگیرکارانی کوردستان و تاوانی کوردبوون
نیشتیمانی کورد کراوەتە چوار بەش و هەر یەک لە رژێمەکانی تورکیا و ئێران و عێراق و سوریا بەشێکیان داگیر کردووە، هەرکاتێکیش کورد وەک نەتەوەیەکی چەوساوە و خاک داگیر کراو لەلایەن لە تورک و فارس و عەرەب باسی کوردبوونی خۆی کردبێ، ئەوا بە جوداخواز و ئیسرائیلی دووەم و دەرچوون لە ئیسلام تاوانباریان کردووە و لە دادگای شۆڤێنیزمدا دادگایی کراوە و سزای ئەنفال و جینۆساید و کاولکردنی وڵاتەکەیان بەسەردا سەپاندووە.
جا ئەگەر کوردبوون تاوان بێ وەک تورک و فارس و عەرەب لە یاسای داگیرکاری خۆیاندا بە تاوانیان ناساندووە، کورد بۆ بەرگری کردن لە خۆی جگە لە کوردایەتی هیچ رێگایەکی تری لە پێش نییە، بەلام ئەوەی جێگای پرسیارە هەندێ کەس و دەستە و گرووپی بەناو کوردی لەباتی ئەوەی بە هەڵوێستی کوردایەتی وەڵامی پرسیاری شۆڤێنیانەی هەر داگیرکارێک بدەنەوە کە کوردبوون بە تاوان دەزانێ، بە پێچەوانەوە دژی کوردایەتی و گەڕانەوە بۆ دەنگ و بڕیاری خەڵکی کوردستان دەوەستن، ئەوەش جگە لە چوونە پاڵ داگیرکارانی کوردستان و ئۆباڵ کیشان بۆ بە تاوانبار زانینی کوردبوون هیچ ماناو لێکدانەوەیەکی تر هەڵناگرێ.
Top