پەکەکە و هاوکێشەکانی بیانویەک بۆ داگیرکردنی کوردستان

پەکەکە و هاوکێشەکانی بیانویەک بۆ داگیرکردنی کوردستان


سەرەتا سەربەرزی بۆ شەهیدان دەستخۆشی
بۆ خەلکی شێلادزێ و دەوروبەری
وەکو دەزانین بوونی پەکەکە لە چیاکانی باشوری کوردستان بیانویەک بۆ داگیرکەری تورکیایە و نارەحەتێک بۆ خەلکی ناوچەکەیە چەندین گوندی خەلکی ناوچەکە لە سایەی دەستەو تاقمی پەکەکە بوون بەوێرانە بگرە خەلکیش لەسایەی ئەواندا مال و حال و زەویەکیان بەجێ هێشتووە
با شەری خۆیان ببەنەوە نێو مالی خۆیان ئەگەر راست دەکەن با چیدی خەلکی خەلکی ئێمە نەبێتە قوربانی بازرگانیەکانی خۆیان ئێرە باشوورە باکور نیە وا بە ئاسان مندالی خەلک بەکوژ بدەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان بۆیە دەبێت ناچار بکرێت لێرە برۆن بچنەوە نێومالی خۆیان ئەوەی شارەزای چیاکانی باکور بێت دەزانێت چەند چر و پڕە کە زیاتر دەشێت لە چیاکانی ئێرە بۆ دەستە و تاقمی پەکەکە کە شۆرەشی خۆیان بکەن بۆیە ئەمانە لە کوێ بن کێشە بۆ کورد دروست دەکەن رۆژ ئاوا وەکو نموونەیەک کە شۆرەشێکی جوان و رێک و پێکی خەلکی ئەوێیان چۆن وێران کردن رۆژ بەرۆژ ناوچەیەک تەسلیم بە دووژمن دەکەن دووژمن داگیری دەکات لەسایەی ئەم دەستە و تاقمەی پەکەکە بۆیە دەبێت ئێرە بەجێ بهلێن تاوەکو ئارامیەکی زیاتر بەرقەرار بێت بەلکو بیانوی تورکیاش نەمینێت
تەنها لە کۆتایی دەلێم مێوان لە رێزی خۆی دەرچوو دەبێت دەربکرێت بۆ شکۆی مال زیاتر نەشکێندرێت دەبێت هەمووان ئەوەش بزانن دەبێت نانێک بخۆن سەد نان بکەنە خێری سەری بارزانی چونکە ئەگەر سەرۆک نەبوایە دەمێک بوون نەک لە چیا بگرە کونێکیش نەبوو خۆیان تێدا بشارنەوە بۆئەوەی زیاتر خەلکی ئێرە نەبێته قوربانی دەبێت ئێرە بەجێ بهلێن


Top