خەڵکی سیڤڵی دێرەلووک چی بکەن ..؟

خەڵکی سیڤڵی دێرەلووک چی بکەن  ..؟
ئامێدیو گەلی ڕەشاڤا ،داخستنی دەروازەی فەرمی سنووری سەریزێریێ وکارەساتی شەوی ٢٣-١-٢٠١٩ شەھید بوونی شەش ھاووڵاتی سڤیلی سنووری شارەدێی دێرەلووک و خۆپێشاندانی خەڵکی شیلادزێ رۆژەڤی گەرمن .
وەک کارەسات و قوربانی مرۆیی،تۆپباری سوپای تورکیا بۆ ناوچەکە نیگەرانی و ماڵوێرانی بۆ خەڵکی دروستکردووە و داخستنی دەروازەی سنوری سەریزێریێش بەر لە بۆردوومانەکە بەرھەربروبیانۆیەک بێت ئاستەنگێکی دیکەی ھێناوەتە پێش.
ئەودەروازەیە،دەروازەی سەریرێزێ فەرمییەو لە نێوان ھەرێمی کوردستان و باکوری کوردستان و تورکیادایە و رۆژانە بە سەدان ھاووڵاتی لە ھەردوولاوە ھاتووچۆ و ئاڵووگۆری بازرگانی تێدادەکەن ولەو پێناوەدا ئەوانن زەرەرمەندی سەرەکی وەک ئەوقوربانیی و ماڵوێرانبوونەی خەڵکی سڤلی دێرەلووک و ناوچەی ئامێدی داویانە.
ئەوزەرەروزیانانەی بەوناوچانە کەوتوون لە ژمارە نایێت ، وێرای چۆلکردنی زیاتر لە (٣٠٠ ) گوندی ناوچەکە وشەھید بوون و گیانلەدەستدانی نزیکەی ٢٠ ھاووڵاتی سڤیڵی سنووری قەزای ئامێدی و قوربانی و زیانگەیاندن بەگوندنیشینانی ناوچەی سیدەکانی پارێزگای ھەولێریش لەولاوە بوەستێت ، ئەوێش کە شوێنی گەرمی ململانێ وئاریشەکانە ھاوشێوەی کوێستانەکانی حاجی ئۆمەرانیش بۆتە پێخوستی تۆپخانەکانی پاسداران .
قسە لەسەر کارەساتی ناوچەی دێرەلووک و تۆپبارانی شەوی ٢٣ی ئەم مانگەیە ، و سەرەنجام کاربەوە بگات لەخۆپێشاندانی خەڵکی شیلادزێ شەھیدبوون و گیان لەدستدانی دیکەی لێبکەوێتەوە وگەنجێکی تری قوتابی تەمەن ١٣ ساڵی بەگولە شەھید بێ و بریندارو قوربانی دیکەش تا ئەوساتە نادیاربێ.
وا پێدەچێ چەرخەکە بۆ قوربانی دانی خەڵکی ئەوناوچانە ، لەخوولانەوە بەردەوام بێ و
ھەمووجارێکیش لەو ‌سنووربەزاندن و تۆپباران‌دا ئەوپرسیارە خۆی ڕەپێش دەکات و دەگوترێ :
:- بیانوو وھەنجەتی ئەم بۆردوومانانە لە پای چی داین و چ مەرامێکیان لەپشتە ؟ و کێن ئەوانەی کە دەبنە ‌ ئامانج وقوربانی ..؟
:- ئەو( بستۆکەیەی دوژمن ناوی ناوە سنوور ) ، ھەرلە حاجی ئۆمەرانی ھەولێرەوەتا تادوا خاڵی گەلی رەشاڤای دھۆک ،تا کەی لەژێررەحمی ، بێ رەحمی تۆپخانەو فرۆکەکانی برای دینی ھاوسێیان ئێران و تورکیا دا بێ ؟
ئەمجارەشیان دوای کارەساتی ئەو چەند رۆژەی دێرەلووک ، خۆپێشاندانی شیلادزێ ھاووڵاتیانی کوردستان ھەڵوەستەیەک دەکەن و دەپرسن و دەڵێن :
:- دەبێ ئەو رووداوانەی سنووری ئامێدی پەیوەندیان بەداخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی لەسنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵگرتنی گەمارۆی سەرفرۆکەخانەی سلێمانی وەک مەرجێک لە مەرجەکان ، پێشمەرج بووبێ ..؟ یاروو لەبادینان کردنی ئاراستەی رووداو و ئاریشەکان ئەوجارە مەبەستدارە ..؟
ھەمدیس پرسیاری ئەوەش دێتە پێش ھاووڵاتییانی سڤیڵ و گوندنیشینانی دەڤەری ئامێدی چ پەیوەندییەکیان بە مللانێ و شەڕی لە مێژینەی تورکیاو ھێزەکانی پەکەکەوەھەیە لەوناوچانە دا..؟ ئەی دەبێ ئەوجارەیان پاساو چی بێ و مەرامەکە ھەرئەوندەیە کە لە دێرەلووک روویدا ..؟
لەکاتێکیش دا خەڵکی کوردستان خۆشحاڵن بەکردنەوەی ئاسمانی سڵێمانی بەرووی فرۆکە مەدەنییەکانی تورکیا وگەشتکردنی ئاسایی ھاووڵاتیان وبەخشینەوەی چوکلێت و شیرینی بەوبۆنەیەوە ، بەڵام زۆر نیگەران و قەڵس و خەمبارو تازیەداریشن بە بۆردومانی فرۆکەسەربازییەکان لەوناوچانەدا .
لە کاتێکدا خەڵکی ئەودەڤەرە بەشێکنین لەو گرفت و کێشە لە مێژینانەی ھەن ، و یاریزانانی پشت پەردەش ،چەندین ساڵە مەبەستیانە ناوچەکەو حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەتایبەتیش لەو ئان وساتەی ئێستادا تێوەگلێنن و پەلکێشی نێورووداوی تازەخوڵقاوی بکەن .
لەکاتێکدا کارتەکانی دەستی ئەم و ئەوو ئەوانی دیش واڵان و خوێندراوەن و ھوشیاری و تێگەیشتنیش لە رووداوەکانی پشت پەردە وھۆکارەکانی وخوڵقاندنشی بە ھەبوونی خاوەن ئیرادەیی و خواست و ویستی بەھێزی پرەنسیپە بالاکانی کوردستان لە ئاستێکی بەرزدایە ، بۆیە بوونی ھەرسیناریۆ وئەگەرێک وگریمانەیێک پشت بە تێوەگڵان و پەلکێشکردن ‌ببەستێ ، لەروداوی شیلادزێ دا ، مایە پووچ دەردەچێ .

Top