سەرۆک بارزانی و دژەکانی

سەرۆک بارزانی و دژەکانی
سەرۆک بارزانی هەڵگری پەیامی سەربەخۆیی کوردستان و رزگاری گەلی کوردە، بە هەر پاساو و بینوویەک دژایەتی کردنی ئەو پەیامە, دژایەتی کردنی سەربەخۆیی کوردستان و رزگار بوونە لە ژێردەستەیی.
سەرۆک بارزانی دژی ژێردەستەیی و ئەو زوڵم و ستەمەیە کە لە کورد دەکرێ، بە هەر پاساو و بیانوویەک دژایەتی کردنی سەرۆک بارزانی، پشتیوانی کردنە لە سیاسەتی داگیرکاری داگیرکارانی کوردستان و برەو دانە بەو زوڵم و ستەمەی لە کورد دەکرێ.
سەرۆک بارزانی مژدەی مێژووی بزووتنەوەى رزگاریخوازی خەڵکی کوردستانە، بە هەر پاساو و بیانوویەک دژایەتی کردنی ئەو مژدەیە، یاخی بوونە لە بنیاتنانی داهاتوویەکی پڕ لە ئۆقرە.
سەرۆک بارزانی شکۆی شەوانی ئەنگوستە چاو و هەیبەتی توولە رێگاکانە، بە هەر پاساو و بیانوویەک دژایەتی کردنی ئەو شکۆ و هەیبەتە، دژایەتی کردنی چاوەکانی رووە و ئاسۆی دەمکەل و هەیبەتی نەتەوەیەکی ژێردەست و سەوداسەری سەربەخۆییە.
سەرۆک بارزانی خەباتنامەی بەرگری و هەڵوێستنامەی یان کوردستان یان نەمانە، بە هەر پاساو و بیانوویەک دژایەتی کردنی ئەو خەباتنامە و هەڵوێستنامەیە، دژایەتی کردنی ئیرادەی نەتەوەیەکی پڕ لە خۆزگەیە.
سەرۆک بارزانی ئاوازی چڕینی (ئەی رەقیب)و پێشەنگی رابوونێکی نەپساوەیە، بە هەر پاساو و بیانوویەک دژایەتی کردنی ئەو ئاواز و ئەو رابوونە، دژایەتی کردنی مانی نەتەوەیەک و رابوونێکی نەوەستاوە.
Top