دوژمنێکی مەترسیدار لە کەوڵی ئۆپۆزسیۆندا

دوژمنێکی مەترسیدار لە کەوڵی ئۆپۆزسیۆندا
ئەوەی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆنەقین و شکست خواردوانی سیاسی بە ناوی ئۆپۆسیۆن بوون و خەمی هاوڵاتیان بە بەری رەنجی خوێنی شەهیدان و دەستەکەوتەکانی شۆڕشگێرانی کوردیان کرد، هیچی کەمتر نەبوو لەو جاش و خیانەتکارانەی لە پێناو دەستکەوتی تایبەتی ئامادە بوون وڵات فرفرۆشی و خیانەتی نیشتیمانی بکەن.
لە هەموو دونیادا ئۆپۆزسیۆن بانگەشەی ئەوە دەکات کە جێگرەوەی دەسەڵاتە و ئەگەر بگاتە دەسڵات، لە دەسەڵات باشتر خزمەتگوزاری و ئازادیەکانی تاک و کۆمەڵ فەراهەم دەکات، کەچی ئەوانەی لە کوردستان ناسنامەی ساختەی ئۆپۆزسیۆنیان هەلگرتبوو، پێچەوانەی ئەو راستییە لە بەغدا جاسووسیان بەسەر ئەو نیمچە سەریەخۆییەی کوردستانەوە دەکردو هەنگاویان کاریان بۆ هێنانەوەی داگرکاری وڵاتەکەیان دەکرد.
لە گەرمەی شەڕی داعش ئۆپۆزسیۆن لە باتی ئەوەی بەرگری لە وڵات بکات، وەک هاوکاری و پشتیوانی لە داعش پەلاماری بەرگریکارانی وڵاتیان دەدا و وڵاتپارێزانیان بە پەلامارەکانی خۆیانەوە خەریک دەکرد.
بە ناوی راپەڕاندنی ئەرکی ئۆپۆزسیۆن ببوونە دەهۆڵ کوتی داگیرکارانی کوردستان و وایان لە خەڵک دەگەیاند کە رژێمی بەغدای داگیرکار و مەزهەبخواز لە هەریم دیموکراتی ترە و پێویستە سیستەمی فەرماڕەوایی ئەو بگوازینەوە کوردستان, ئەو دەهۆڵ کوتیەیان لە کاتێکدابوو بەغدا وێرانەیەک و بە سیستەمی فتوای مەرجەع و هێزی میلیشیاش بەڕیوە دەچوو.
ئەو دەستە و گرووپە گوماناویانەی لە کوردستان موزایەدەی ئۆپۆزسیۆن بوونیان دەکرد و بە ناوی ئۆپۆزسیۆنەوە لە هیچ خراپەکارییەک نەدەپرینگانەوە، قاچێکیان لە دەسەڵات و ئەوی تریان لە ئۆپۆزسیۆن بوو، بەردەوامیش بانگەشەی رووخان و (ارحل)ی دەسەڵاتێکیان دەکرد کە خۆیان بەشێک بوون لەو دەسەسەڵاتە، لەو پێناوەشدا درێغیان نەکرد و چییان پێکرا کردیان بە هاوکاری کردنی داگیرکارانی کوردستان و دوژمانی کوردیشەوە، تەنانەت دەستیان بۆ هەستیارترین کەرتی پەروەردە و تەندرووستی برد، لە کاتێکدا بە هەر بیانوویەک دەست بردن بۆ ئەو دوو کەتە تاوان و خیانەتە بە ژیانی خەڵک و داهاتووی نەتەوەییەمان، بایکۆتیان بە مامۆستا و کارمەندانی تەندرووستی دەکرد، واتا لێگەڕێن با نەوەکانی داهاتوومان نەخوێنداوار و نەزان دەرچن و نەخۆشەکانیشمان بێ چارسەر بمرن، جا دەستە و گرووپێک بەزەییان بە نەخۆش و نەوەکانی داهاتوودا نەیاتەوە، نەک هەر لە کوردبوون دەشۆرێن، مرڤبوونیشیان دەکەوێتە ژێر پرسیار و گومان، بۆیە دەبێ هەموومان لەوە بگەین کە ئەو دەستە و گرووپانەی خۆیان ناو نابوو ئۆپۆزسیۆن و لە ناو دەسەڵاتەوە بە بیانووی جۆراوجۆر دوژمنایەتی دەسەڵاتیان دەکرد، دوژمنێکی مەترسیدار بوون لە کەوڵی ئۆۆزسیۆندا، لەوەش مەترسیدار تر ئەو گرووپە بوون وڵاتفرۆشیان لێ کردبووینە ولاتپارێزی و لە ناو حکومەتەوە خیانەتیان دەکرد و دەبوونە چاوساغی دوژمنان و دژی خواستی زۆرینەی رەهای خەڵکی کوردستان دەوەستانەوە.
Top