رۆژ هەڵاتی ناوەراست لەبەردەم داگیرکاری زلهێزەکان دایە

رۆژ هەڵاتی ناوەراست لەبەردەم داگیرکاری زلهێزەکان دایە
رۆژهەڵاتی ناوەراست هەروا لەقەیرانی بنەرەتی خۆیدا دەکوڵێت دەرهاوێشتەی شەری چەکداری وشەری سارد ی جیهان گۆرانکاری نەوعی و رادیکاڵن
تورکیاو ئەمریکا وا وردە وردە بەبێ میانجی ئاشت دەبنەوە و بەرەیەکی ئابووری پێکدەهێنن بەتایبەت لەدوای ئازادکردنی قەشەئەمریکیەکە لەلایەن تورکیا
لەلایەکی ترجەمسەربەندی دووهێزی رکابەر کەبەرەی خۆرئاوا بەجەمسەربەندی ئەمریکا و بەرەی خۆرهەڵات بەجەمسەربەندی روسیا ماوەیەکی زۆرە روسیا لەسەرکۆنە قین دەژیت ودەیەوێت هەرنەبێ تەرازووی هێز هاوسەنگ بکاتەوە
ئەمریکاش دەیەوێت گرەوی بردنەوە لەسەرئێران بکات و تادێت هاودیدبۆخۆی پەیدا دەکات‌ تادێت فشارەکانی جددی دەکات
عێراق ـ سوریا لەنێوان دەوڵەتە عەسکەریە پەیوەند دارەکان دابەش کراون و ئێران لەئێستادا پێگەیەکی لەرزۆکی هەیە
ئەوەی پەیوەندی بە هەرچوارپارچەی کوردستانەوە هەیە لەجۆش وخرۆش دایە و پێویست دەکات وکاتی ئەوەهاتووە بپرسین چیمان بەسەردێت
لەشەری بەرەنگاربوونەوەی داعش دا کورد ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی بینیووە و بگرە قوربانی زۆریشی لەوپێناوە دا داوە ـ
لەدوای ئەنجامدانی گشتپرسی بۆسەربەخۆی کوردستان یاری کوردیش نەیاردەرچوون تائەندازەیەکی زۆر کورد سەحبی سیقەی لەئەمریکا کردووە بێ هەڵوێستی خودی ئەمریکا بەتایبەت لەدوای گەلەکومەکێی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی سەرکوردستان کوردی رووبەرووی موفاجەئەو سەرسورمان کرد
کورد و سەرکردایەتی سیاسی کوردستان دەبێت موقنیع بن بەوەی ئەمانە نەدۆستی هەمیشەی ونەدووژمنی تاسەرن بەڵکودۆستی بەرژەوەندین سیاسەتی ئینگلیزو ئەمریکا غافڵکوژ کردن وپیلانیان مردنی لەسەرخۆی نەیارانیانە بەردەوامیش مێژووسەلماندوویەتی کە ئەوان بەوە کەشە وچرۆدەکەن کە کێشەوقەیرانەکانیان فرێ بدەنەدەرەوەی وڵاتەکانیان و سەرنجی هاونیشتمانیانیان دەخەنە سەر شوێنی دوور
ڕۆژهەڵاتی ناوین بۆتە جەقی یەکلاکردنەوەی گرەوی زلهێزەکان و مامەڵەوسەودا بە بەوناوچەیەوە دەکەن لەپێناوهێنانەدی مەرامەکانیان
بۆکورد خێریان پێوەنیە وبەئاگانەبین دەمانکەن بەدارەدەست و دەست کەلا و داشی دامە بۆیە نابێ کوردجیترهێلکەکانی بخاتەسەبەتەی ئەوان بەڵکو کاربۆگەراندنەوەی متمانە بکرێت لەپێناوئاشتەوایەکی گشتگیر کەخێری هەموولایەکی تێدابێت بەتایبەت بۆکوردستان
کاتی ئەوەهاتووە سازش لەپێناو یەکریزی نێوماڵی کورد بکەین و کوردستان دەربازبکەین لەقەیرانی بێ سەرۆکی چونکە بەوشێوازەو بەوئاوازەی ئێستا کوردستان ئەرزشێکی باشی نەماوە و ئێستا رەقەمی خوێندراو حساب بۆکراونین ـ
Top