راستە مانەوە، بەڵام چۆن مانەوەیەک؟!

راستە مانەوە، بەڵام چۆن مانەوەیەک؟!
یەکێتی دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر و فرۆشتنی کەرکوک و پیلانگێڕان دژی سەربەخۆیی کوردستان و بە گژداچوونەوەی دەنگ و بڕیاری خەڵک، بەردەوام موزایەدەی ئەوە دەکەن گوایە لە کەرکوک ماونەوە و کەرکوکیان بەجێ نەهێشتووە, ئێ بۆ کەرکوک بەجێ دێڵن؟! خۆتان بوونە بەشێک لە حەشدی شەعبی و بڕیاری ئەوەشتان دا هەرکەس و لایەنێک بەرگری لە کەرکوک بکات، هاوشانی حەشدی شەعبی و لەژێر فەرماندەیی قاسم سولەیمانی لەگەڵی بجەنگ، ئێ بۆ لە کەرکوک نامێننەوە؟!
بەڵی لە کەرکوک مانەوە! بەڵام بەبەر چاوتانەوە حەشدی شەعبی ئاڵای کوردستانی خستە ژێرپێ و قڕوقەپتان لێکرد و دەنگتان لێوە نەهات، باشە گوتامان ئێوە بڕواتان بە کوردستانی بوون نەماوە و عێراقچێتی و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق بە ئەرکی خۆتان دەزانن و ئاڵای کوردستان بە هی خۆتان نازانن و ئاساییە بەبەر چاوتانەوە ژێرپێ بخرێ!
بەبەر چاوتانەوە رێگری لە بەڕیوەبەری پۆلیسی کەرکوک کرا کە لە حزبەکەی خۆتان بوو بە زمانی کوردی نەدوێ، ئێ گوتمان ئێوە بڕواتان بە کوردبوون نییە و ئاساییە بە زمانی کوردی نەدوێن!
بەبەر چاوتانەوە ئاڵای کوردستان لەسەر سەری پەیکەری پێشمەرگە داگیرا و ئاڵای عێراق خرایە سەر سەری و بێدەنگیتان هەڵبژارد، ئێ گوتمان ئێوە پێشمەرگە بە سڵڤچی دەزانن و ئاساییە ئاڵای عرووبە بخرێتە سەر سەری!
ئەو سووکایەتیانە و زۆر سووکایەتی تریش لە کەرکوک و دەوروبەری بە کورد کران و ئێوەی بێدەنگ هەڵوێستتان نەبوو، کەچی موزایەدەی ئەوە دەکەن گوایە لە کەرکوک ماونەوە! بەڵا خۆ مام جەلال رابەر و شۆکۆی سیاسی و حزبیتانە، ئەی کاتێ بە سڵینگ پەیکەرەکیان بۆ هێنانەوە بەر دەرگای مەڵەند، بۆ نەتان توانی بەرگری لە رابەر و شکۆی سیاسی و حزبیتان بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا موزایەدەی ئەوە دەکەن گوایە لە کەرکوک ماونەوە! جا توخوا مانەوەیەک بەو زەلیلی و ریسواییە بێ شەرم ناکەن لەوەی موزایەدەی مانەوە دەکەن! نەخێر شەرم ناکەن، ئەگەر شەرمیان کردبا کەرکوکیان نەدەفرۆشت و ئەو رووداوانەش روویان نەدەدا.
Top