دوای 72 ساڵ، پارتی بۆ كوێ هه‌نگاو ده‌نێت
August 16, 2018
وتار و بیروڕا
پارتی دیموكراتی كوردستان له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان هێزێكی كاریگه‌ری گۆڕه‌پانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بووه و ده‌بێت، چونكه بنه‌مای دروستبوونی ئه‌م حزبه یاخود هه‌ڵگری په‌یامه‌كه‌ی یه‌كده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ واقیعی كوردستان له هه‌ر چوارپارچه، پارتی وه‌ك پێداویستیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی هاتۆته دامه‌زراندن، رێبازێكی هێنده لاوازی نییه ده‌ستهه‌ڵگرێ و پشت له‌و خه‌باته پڕ قوربانی و سه‌روه‌رییه بكات، یاخود باشتره بڵێن پارتی حزبێكی ئایدۆلۆژیایی نییه كه له‌پێناو یه‌ك ئامانجدا سیاسه‌ت بكات و ده‌ست له‌و پرسانه هه‌ڵگرێ كه قوربانی بۆ به‌خشیوه.
نیگه‌رانیه‌كانی ناوخۆیی پارتی یاخود كادیره‌كانی ئه‌م حزبه، هیچ ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیدار نییه هاوشێوه‌ی فره‌بۆچوونی و بێ بڕیاری و نه‌بوونی ئیلتیزامی حزبیانه، به‌ڵكو هه‌میشه گله‌یی و ڕه‌خنه نێوخۆییه‌كان له‌پێناو مانه‌وه و پته‌وتركردنی پارتی بووه، بۆ نموونه ئێستا هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی پشتیوانی كردن له گۆڕانكارییه حزبیه‌كان ده‌ستی پێكردوه، كه سه‌رۆك مسعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی راسته‌وخۆ به‌شداره له‌و گۆڕانكارییه‌كانه، بۆخۆیشی ئه‌وه نیشانه‌ی زیندوێتی حزبه، كه پۆسته‌كان ئاڵوگۆڕی تێدا بكات و ده‌رفه‌ت ببه‌خشرێ به كادیر و ئه‌ندامه تاقینه‌كراوه‌كانی پله‌ی باڵای به‌رپرسیاریه‌تی.
دروشمه‌كانی پارتی له مێژوودا شاهیدی ئه‌وه‌ی بۆ دراوه، توانای جێبه‌جێكردنی زێده‌تر بووه له حزبانه‌ی دروشم له‌پێناو راكێشانی سرنجی خه‌ڵك بووه نه‌ك له‌خزمه‌تی خه‌ڵك، پارتی پێچه‌وانه كاری كردووه، ده‌ستی بۆ دروشمێك نه‌بردووه كه جێبه‌جێ نه‌كردبێت، حه‌تمه‌ن به‌پێی قۆناغ و هه‌لومه‌رجی جیاواز و كاریگه‌ری ره‌وتی رووداوه‌كان له‌و ده‌مانه‌دا. بۆیه جیاوازییه‌كه و بنه‌مای مانه‌وه و درێژه‌یی خه‌باتی پارتی به‌شێكی په‌یوه‌ندی به راستگۆی له هه‌ڵبژاردنی دروشم هه‌بووه، خۆ حزبێكی هێنده گه‌وره خاڵی نییه له كه‌موكوڕی، به‌تایبه‌تی به‌رپرسه‌كانیان، كه راسته‌وخۆ دانیپێدانراوه به‌رپرسی زۆر هه‌ن له‌ناو پارتیدا گه‌نده‌ڵ و مشه‌خۆر و نابه‌رپرسن، به‌ڵام باس له‌وه ده‌كه‌ین رێتمی سیاسی پارتی، به‌رنامه و ئه‌جێندای پارتی ئه‌و وزه‌ی به‌خشیوه بۆ مانه‌وه‌ی پارتی، وه‌ك هه‌موو جارێك ده‌ڵێن: نهێنی مانه‌وه‌ی پارتی، په‌یوه‌ندی به پێویستبوونیه‌وه هه‌یه كه كوردستانیان خۆیان له سیاسه‌تی دروست و ئامانجی دروستی ئه‌م حزبه بینیوه‌ته‌وه كه گره‌نتی گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی و میلله‌تێكی ناژێرده‌سته له پارتیدا ده‌بینێت.
ته‌حدییه‌كانی به‌رده‌م پارتی قورسن، بۆیه پارتی بوونیش بۆخۆی ته‌حدیی و قورسه، ئه‌ركه‌كانی پارتی جیاوازه، ته‌نانه‌ت كادیر و ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م حزبه له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی دیكه‌یش جیاوازه، په‌روه‌رده‌یه‌كی جیاوازیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش پێویستی به نوێكردنه‌وه هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش به كۆنگره ده‌كرێت.
دوا كۆنگره‌ی پارتی له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2010 به‌سترا كه كۆنگره‌ی 13 بوو، به‌پێی سیسته‌م و په‌یڕه‌وی پارتیش ده‌كرا له 2014 كۆنگره‌ی 14 ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام دۆخی هه‌رێمی كوردستان و خودی دروشمه‌كانی كۆنگره‌ی 13 نه‌چووبووه ناو پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنه‌وه بۆیه دواخرا، له‌و كرنگره‌یه‌دا سه‌رۆك بارزانی باسی له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كرد، بۆیه ئه‌و دروشمه كرایه به‌رنامه‌یه‌ك و توانرایش به‌سه‌ركه‌وتووی به‌جێبگه‌یه‌ندرێ، به‌ڵام له‌سه‌ر دروشمه حزبیه‌كان تاڕاده‌یه‌ك نه‌هاتوونته جێبه‌جێكردن، به‌ڵكو پێداگیری له‌سه‌ر به‌رنامه و دروشمه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان كراوه، بۆیه دوای 72 ساڵ پارتی پێویستی به‌وه هه‌یه، قۆناغی نوێی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه وه‌ك خۆی بخوێنێته‌وه و به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمتری بۆ دابڕێژێ و هێزێكی دیكه‌ش ببه‌خشێت به‌و خه‌باته‌ی ئێستا ده‌یكات و توانیوه‌یه‌تی له ئاگری ئه‌و ناكۆكیانه‌ی ناوچه‌كه خۆی بپارێزێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ پارتی له ناوخۆیدا دووباره نوێكردنه‌وه‌یه كه یه‌كێكه له دروشمه‌كانی، ئه‌م نوێكردنه‌وه‌یشه به هه‌مان دروشمی ته‌واوكه‌ری كۆنگره‌یه كه دادپه‌روه‌رییه، كه جێگه‌ی گله‌یی كادیرانی پارتیه.
پارتی به‌و مێژووه‌ی هه‌یه‌تی، به‌و ئامانجه به‌رده‌وام و نه‌گۆڕانه‌ی هه‌یه‌تی، نه‌ده‌ڕوخێ و نه‌بچووك ده‌كرێته‌وه، شه‌ڕی تیرۆر و داعش و شه‌ڕی خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی سه‌لماندی پارتی نه‌بچووك ده‌بێته‌وه و نه‌ده‌ڕوخێندرێت، وه‌ك سه‌رۆك بارزانی ده‌فه‌رموێ: هه‌ر كاتێك پارتی به‌هێز بوو كوردستان به‌هێزه و هه‌ر كاتێك پارتی لاواز بێت كوردستان لاوازه، مانای تایبه‌تی خۆی هه‌یه، بۆیه پارتی له مێژووی 72 ساڵیدا ده‌بێت گه‌نج بكرێته‌وه و كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به‌م دۆخه‌ی پارتی و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه بكات و ئاینده‌ی پارتی به‌هێزتر بكات تا كوردستانیان زێده‌تر هه‌ست به سه‌ركه‌وتنی مافه‌ڕه‌واكانیان بكه‌ن.