جینۆسایدوکورد!!

جینۆسایدوکورد!!
جینۆسایدزادەی هزی ناسیۆنالیزمی شوڤینی بەعس بوو.نەخشەیەکی داڕێژراوی پێشوەختەی ڕەشکردنەوەی ناسنامەوشوناسی کوردستان بووئەوتراژیدیایەترسناکەبرینێکی قوڵەلەدڵ وناخی نەتەوەی کوردا
تائەبەدبرینی ئەوکارەساتەنامرۆڤانەیەبنبڕناکرێت ڕۆڵەجاوگەشەکانی قوربانیان ئەوتراژیدیایەیان لەزهنیان دا دەمێنێتەوە
وەک بڵێ ی قەدەری کوردوای لێ نوسرابێ وبەردەوام جینۆسایدبکرێت وهەرەشەومەترسی لەزهنمان دا دەخولێتەوەبۆیە لەمێژووداکوردزۆرجارجینۆسایدکراوە
لەسێدارەدانی شێخ عەبدولسەلام بارزانی وهەڤاڵانی لەلەلایەن عوسمانیەکان لەساڵی 1914وهێرش کردنەسەردەڤەری بارزان وچۆڵکردنی گوندووئاواییەکانی ئەوناوچەیەودئاوارەکردنی دانیشتوانی هەروەهاشکست پێ هێناننی شۆرش وگرتنی شێخ سەعیدی پیران وهاوخەباتانی لەلایەن تورکیاوقڕکردن وکۆمەڵکوژی وکیمیاباران کردن وشاربەدەرکردنی ناوچەجیاجیاکانی کوردستان لەسەردەستی ڕژێمی بەعسی فاشی عێراق لەسالی 1988نموونەگەلێک ومشتێکن لەخەرواری زنجیرە تاوانەکانی ڕژیمی بەعس کەدەرحەق بەمیللەتی ستەمدیدەی کورد کردوونی .
لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا 3/8/2014وچوارساڵ لەمەوبەرکوردانی ئێزیدی ڕووبەرووی هەمان شاڵاوی نامرۆڤانەبوونەوەلەسەردەستی تیرۆرستانی داعشی بەکرێ گیروکەداشی دامەی دەستی وڵاتانی ئیقلیمی ونێودەوڵەتین بۆمەرام وئامانجەکانی خۆیان ویاری کردن بەکاریان هێنان دژی کوردانی ئێزیدی لەونێوەشداژمارەیەکی زۆریان قەتل وعام کران وڕووبەرووی کۆمەڵکوژی لەناوچوون کرانەوەوسەرەرای شاربەدەرکردن و وڵات بەدەرکردن ئەتکی ناموسیان کراوتەحەروجی ناموسیان کرا تەنهابەبیانووی ئەوەی کوردن ئەمەش تاوانێکی گەورەی نامرۆڤانەیەوکەچی ئەوەی جێ ی پرسیارە بۆچی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ورێکخراوەنێودەوڵەتیەکان تەنهابەیاداشت وبەیاننامەئیدانەی ئەوکارەناهەموارانە دەکەن لەکاتێک دا تاوانی لەم چه شنەلەجیهاندا نموونەی کەمە.
لەدوای 16ی ئۆکتۆبەریش جارێکی ترکوردانی ئێزیدی لەسەردەستی حەشدی شەعبی جینۆسایدکرانەوەوحکومەتی عێراقیش لەجیاتی بەهاناوەچوونیان وقەرەبووکردنەوەی قوربانیانی ئەوکارەساتەوئاوەدان کردنەوەی شوێنەزیان بەرکەوتەکان شەنگالی کردۆتەسەربازگەبەوکارەش هێندەی ترکوردستانیان نائومێد دەکات شوێنەواروئاسەواری شەڕشنگالی تەنیووەداگیرکردنی شنگالیش لەلایەن حەشدی شەعبی وگروپەتوندڕەوەکانی تری پێکهاتەی عێراق بوونەتەمایەی هەڕەشەوترس وبیم بڵاوکردنەوەلەناوچەکەداکەخۆی لەخۆیدا ئەمەش جینۆسایدێکی ترەبەرامبەربەکوردبۆپێویستەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێتەدەنگ وهەرچی زووەئەوهێزانەبکشێنەوە وقەرەبووی زیان لێکەوتووان بکرێت وسەرلەنوێ سشگال بنیادبنرێتەوەوئاوارەکانیش بگەڕێندرێنەوەزێدی ڕەسەنی خۆیان وکورد خۆیان ئیدارەی شنگال بدەن وڕێگریش بکرێت لەدووبارەبوونەوەی کارەساتی واهاشێوە.
Top