رۆژهەڵاتی ناوین سەنترالیزمی ناکۆکیەکانی هەموو جیهانە ....
June 9, 2018
وتار و بیروڕا
كوردستان نه‌ك هه‌ر پارچه و بەشێکە له‌م ناوچه ،، به‌ڵكو دڵ و جه‌رگى روژهه‌ڵاتى ناوينه ،، گه‌لى كورد و كوردستان بۆ ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تدارى قوربانى بێشومارى داوه ،، حه‌قمانه و موسته‌حه‌قى ئه‌وه‌ین ببینە ده‌وڵه‌ت ،، بەڵام له‌مێژوى رابردوماندا زور هه‌لی گرنگمان له‌ده‌ست چو‌وه بەهۆی ناکۆکیە ناوخۆیەکان و فریودان و خۆفرۆشان ،، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌لانه به‌شێوه‌يه‌كى ته‌ندروست بقواسترایه‌ته‌وه ئێستا کورد خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی سەربەخۆ بوو ،،
به‌ڵام چانسی ره‌شى ئه‌م گه‌له هەل له‌دواى هه‌ل له‌كيس ده‌چێی و وه‌لات وێرانه‌يه‌و گه‌ليش چه‌وساوه‌يه له سایه‌ی سیاسه‌تی سه‌قه‌تی هه‌ندی لایه‌نی سیاسی كه بون به‌دارده‌ستی نه‌یارانی كورد و ڕۆژ بەڕۆژ بەربەستەکان لە پیش سەربەخۆی و سەروەری و بەروپێشچون و خۆشگوزەرانی زیاتر دەکەن ؟!
هه‌رێمی كوردستان لەئێستەدا لە روی دارای وئابووری و ئيدارى و سياسى و ده‌رونى و كومه‌ڵايه‌تى ..... هتد لەخراپترین دۆخدایە ،، سەرەرای ئەمانە په‌يوه‌نديه‌كانى ئە‌حزابى كوردیش له‌وپەری خراپیدان کەجێی تێبینی و سەرسورمانە لەکاتێکدا دۆخی ناوچەکە وەک چاوەروانی لێ دەکرێت لە تەقینەوەیە ؟!
دەست درێژی وڵاتی تورکیا و ئێران ڕۆژ بەڕۆژ لەزیادبووندایە بۆ دەبێت حزبە کوردیەکان بە هۆی بەرژەوەندی تەسکی شخسی و حزبی کۆی ئەزموونەکە بکەن بەقوربانی ؟
زۆرگرنگە لەئێستەدا سه‌ركرده و لایه‌نه‌سیاسیه‌كان ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌يه‌كى کاتیش بێت تاتێپەراندنی ئەم دۆخە ،، ده‌ست له‌به‌رژه‌وه‌ندى و ململانێی حزبى و شه‌خسى هەڵگرن ، ئەم ئەزموونە لەدەست بچێت تەنها شخسێک یان حزبێک زەرەرمەند نابێت ،، گەڵی کورد بەگشتی و کۆی حزبەکان زەرەمەند دەبن ! پێویستە بۆ دارشتی بەرنامە و پلانێکی تۆکمە بۆ ڕوبەروبونەوەی ئەم دۆخە لەناوچەکەدا دەگوزەرێت ، قیادەی حزبەکان بەبێ بەرژەوەندی و به‌ئه‌قڵ و مەنتق دانوستان دەست پێبکەنەوە و به‌رژه‌وه‌نديه گشتيه‌كان له‌به‌رچاو بگرن ،، دەنا بەر‌غه‌زه‌بى میلەت و نه‌عله‌تى مێژوو دەکەون کە بەهۆی بەرژەوەندی شخسی و حزبی کۆی ئەزموونەکە دەکەن بەقوربانی .