یەکریزی نیشتیمانی چۆن دروست دەبێت ؟

یەکریزی نیشتیمانی چۆن دروست دەبێت ؟
لە فەرهەنگی سیاسی حیزبەکانی ئێمەدا ،، رەنگە هیچ دەستەواژەیەک هێندەی ( یەکڕیزی نیشتمانی ) بەکارنەهێنرێت ....
یەکریزی نیشتیمانی چۆن دروست دەبێت ؟
کورد لە شۆڕشی ئەیلول زۆر تەنیا بوو ،، دەروازەکانی دنیا بەرویدا داخرابون، مامەڵە و سەوداکردن بەبزافە رزگاریخوازەکان لەو سەردەمەی شەری ساردا کارێکی زۆر ئاسایی زلهێزەکانی دنیا بوو، حکومەتەکانی بەغدا زۆر بەهێز بوون ....
کاتێک لە ساڵی ١٩٧٤ گەیشتە سەر جەوهەری مافە بنەرەتیەکانی کورد ،، دەسەڵاتەکانی ئۆتۆنۆمی و سنورەکانی سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلول بە تەسلیمبوون و چارەی نیوەچڵ رازی نەبو ،، جارێکی تر شۆرش بەردەوامبو تا لە ئازاری ١٩٧٥ بە پلانێکی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی دوچاری شکستیان کرد ....

ئەو سەردەمە کورد تەنها چەند زنجیرە شاخێک و چەند تولە رێگایەکی بەدەستەوە بو کە لە هەموو لایەکەوە گەمارۆ درابون ،، خاوەنی چەک و تفاق و تەقەمەنیە سەرەتاییەکان بوو، سەدان هەزار ئاوارەی کورد لە کامپەکانی ئێران لە جەهرومەوە تا پشت مەریوان و ورمێ و شنۆ ، داهات و ئابوری کورد صفر بوو ،، هێزی شەڕکەری ئاسمانی عێراق زۆر جەزرەبە وەشێن بوو ، هەر ساتێک رۆژنامەگەرێک یا چاودێرێکی بیانی لە خانەوە هەنگاوی بەرەو حاجی ئۆمەران بنایە کورد روگەش و ئومێدبەخش دەگەشایەوە .…

هۆکاری سەرەکی ئەم هیوا و باوەربەخۆبونە ئیرادەی یەکگرتووی میللەت و دیدگای رون بوو ، کورد دەیزانی چی لە بەغدا دەوێت ،،
لە شۆڕشی هەڵساندنەوەی دوای شکست وێڕای دڕندەیی رژێمەکەی سەدام و کیمیاباران و ئەنفال داستانە مەزنەکانی خەباتی کورد لە مێژودا تێیدا سەلمێندراون، هەزاران شۆڕشگێڕ و خەباتکەر بە نانەرەقێکەوە سەربەرزانە وەک کەڵە مرۆڤ روبەروی مەرگ بونەتەوە، بۆ بستێکی خاکی نیشتمان لە بەستەڵەکانی قەندیلەوە تا بەردەڵانی و ئەشکەوتە تاریکەکانی شاخەکان و درک و داڵی دەشتەکان و چۆڵاییەکانی گەرمیان بەنێو رێگاکانی مەرگدا گوزەریان کردوە....

لە سەردەمی کۆڕەوەکەشدا بەرەی کوردستانی قبوڵی چارەی نیوەچڵ و نادیاری لە گەڵ بەغدا رەتکردەوە ،، ئەم ئەزمونە مەزنانەی مێژو دەیسەلمێنن رێگای بنەڕەتی بۆ سەرکەوتن ( ئیرادە و پەیامی هاوبەش و یەکریزی نیشتیمانی و سازش نەکردنە لە پرەنسیپەکانی کوردایەتی ) بەپێچەوانەوە هەرکە کورد وەک ئێستە ماڵوێران و پەرتەوازە بوبێت بۆ دەیان ساڵ باجەکەی بدات ....

یەکریزی نیشتیمانی گرنگە لە دروشمەوە بکرێتە کردار ،، دەستەکەوتەکان کە بەخەباتی سەدەیەک نەتەوەی کورد و بەدەریایە خوێنی پیرو لاو کور و کچی کورد بەدەست هاتوە نەکرێتە قوربانی چەند هەرزەیەکی سیاسی کەلەپێناو گیرڤانیدا خۆی فرۆشتوە .
Top