عێراقی، ده‌موچاو گۆڕین
May 28, 2018
وتار و بیروڕا
له‌دوای 2003 ململانێی راسته له نێو پێكهاته مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا له به‌رزبوونه‌وه یاخود خاوبوونه‌وه‌یه‌كی كاتی بووه، به‌ڵام ململانێی نێوان شیعه بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات وای كردووه سوننه و كورد و توركمان و مه‌سیحی و پێكهاته‌كانی دیكه ته‌ماشای گۆڕینی ده‌موچاوه‌كان بن له ناوخۆیی شیعه‌كاندا.
له عێراقدا، راستره بڵێن له حكومه‌ت و كابینه‌كانی شیعه‌دا عه‌قڵی به‌ڕێوه‌به‌ردن هێنده مه‌زهه‌بیانه بووه، عێراقی به‌و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی و دینیه‌وه بچووك كردبووه بۆ یه‌ك ناوه‌ند. كه به‌رده‌وام شیعه حوكمرانی موتڵه‌ق بێت و هیچ به‌ندێكی ده‌ستور و یاسا جێبه‌جێ ناكرێت له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌م شیعه و هه‌میش وڵاتێكی هه‌رێمی نه‌بێت. به‌رده‌وامیش ئه‌م عه‌قڵیه‌ته ده‌مێنێته‌وه و نه سووننه‌كان ئومێدی ئه‌وه‌یان ماوه جارێكی دیكه عێراق به‌ڕێوه‌ببه‌ن، نه كورده‌كانیش هێنده په‌رۆشن بۆ عێراقێكی یه‌كپارچه.
مشتومڕی ئێستای لایه‌نه‌كانی عێراق، بۆ ده‌ستنیشانكردنی هه‌یكه‌لیه‌ت و به‌رنامه‌ی ئاینده‌ی كابینه‌یه‌كی نوێی حكومه‌ت و پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه له‌نێوان پێكهاته‌ی(شیعه، سوننه، كورد). جارێكی دیكه په‌نابردنه‌وه‌یه بۆ ده‌موچاو گۆڕین، نه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه به‌و حكومڕانیه سه‌قه‌ته‌ی كه به‌رده‌وام عێراقی به ناسه‌قامگیری هێشتۆته‌وه و هیچ پێكهاته‌یه‌ك جگه له شیعه‌كان، عێراق به وڵاتی خۆی نازانێ. هێز و لایه‌نه‌كانیش هیچ گره‌نتیه‌كیش له كاندیده‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئاینده نابێنێ، ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێ كه پشكی چه‌ند ده‌بێت له‌و پۆستانه‌دا، چونكه روونه، ئه‌م عێراقه دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و دیمانانه‌یه كه شیعه پیشانی ده‌دات و كه‌ی ویستی كه‌م و زیاد پابه‌ند بێت به رێككه‌وتن یاخود یاسا یاخود ده‌ستور ئه‌و كات ته‌ماشایه‌كی لاپه‌ڕه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌كات نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتێك.