پیاوێک لە تەمەنی 16سالیەوە پێشمەرگە بارزانی بێت دەچەمێنیت....؟

پیاوێک لە تەمەنی 16سالیەوە پێشمەرگە بارزانی بێت دەچەمێنیت....؟
بەو پسیارە دەست بەم نوسینەم دەکەم
ئەرێ پێم بڵێن کەسێک لەژێر دەستی سەرۆک بارزانی پەروەردە بێت خۆی دەچەمێنیت
بێ وەفا مەبن لە ئاست مەزنی ئەم پیاوە کە سەرۆک بە گۆرانەکەی خۆی بانگی دەکات مێژوو پرە لە سەروەری بۆ کورد و پارتی کەسێک لەتەمەنی سەرەتای لاویدا پێشمەرگەی بارزانی بێت ئەرێ دەچەمێت
نا ناچەمێت قوتابیەکەی رێبازی بارزانی، خسرۆ گۆران دوور لەکاری سیاسەت کەسێکە بەتەواوی شارەزای لە داب و نەریتی ناوچەکان و چۆنیەتی هەلسوکەوتی لەگەل کەسایەتی یەکاندا هەیە کە بەرێزیان خاوەنی چەندین کتێبی مێژووین کە چەندین توێژینەوەی لەسەر کراوە ئەمانەش هەموو گەورەی ئەم پیاوە دەردەخەن کە نەی هێشتووە کە مێژوو ناوچەکانی کوردستان و بەتایبەتی گۆرانەتی لەناو بچێت کەسێکی لەسالی 1976 پیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات وە تێدا بچوکترین کەسی کۆنگرەی ئەو سالە بوو دەست بەتفنگ نەچەما لەبەردەم بەعسی گۆڕ بەگۆڕ ئەوەخسرۆ گۆران بوو زیاتر لە دە سال بەرگری کرد لەشاری موسل لەسەردەمێک کەس نەی دەتوانی رۆژێک بخەوێت لە موسل دا کە سەردەمی قاعیده زیاتر لە ۲٨ بنکەی پۆلیس لەلایان قاعیدەی ئیرهابی دەستی بەسەر داگیرا دەزانن کێ بوو هەلنەهات بەرگری کرد لە کوردانی شارەکە ئەوە گۆرانەکەی سەرۆک بوو چەندین شەهیدی بۆ پاراستی ناسنامەی کورد بوونی دەشتی نەینەوا دا ئەو بوو زیاتر لە پێنج جار هەولی تیرۆرکردنی دراوە لەلایان نەیارانی کورد و پارتی چونکە دەزانن سەنگی گۆرانەکەی سەرۆک چەندە بۆیە گرینگە کادر و لایانگرانی پارتی نەکەونە ژێر ئەو ئیرهابە فکرییە کە دژی کورد و پارتی دانراوە بەلام لەکۆتایی دەبینن ئەوەی دەچەمێت ئیرهابی فکرییە ئەوەی ناچەمێت رۆحی داستانەکانی پڕدێ و سحێلایە کە هەرگیز ناچەمێت
Top