دەنگی ئازادیخوازەکان

دەنگی ئازادیخوازەکان

کوردستان بە قۆناغێکی هەستییار گوزەر دەکات ، دەنگی ئازادی و سروودی سەرکەووتن و پەیامی ئاشتی گەلێکی مەزڵووم دەدات بەگوێی جیهانی ئازاد ، کوردستان سەرکەووت بەسەر شەڕانگێزان و چۆکی بە نەیارانیدا و بۆ هەمیشە ئیسباتی کرد کە هیچ هێزێک ناتوانێت کورد و کوردستان تێکبشکێنێت.
ئەوانەی دوێنێ گرەوییان لەسەر نەهێشتنی کوردستان دەکرد و بە دەنگە نڕ و ووتافە بریقەدارەکانییان تاکی کوردییان بەرەو ئاقارێکی تاریک دەبرد ، ئەمڕۆ شەرم ناکەن لە (۱٦)ەی، ئۆکتۆبەر و خاک فرۆشتنییان و دێن داوای دەنگ لە تاکی کورد دەکەن ، ئەوان بێئاگان کە تاکی کورد زۆر لەوە هوشیارتر و چاوکراوەترە کە بە قسەی خاک فرۆش و خۆفرۆشەکان هەڵبخەڵەتێندرێت.
تاکی کورد دەنگ بەو هێزە دەدات کە لەشکری داگیرکەری تێکشکاند ، دەنگ بەو پارتە دەدات کە داستانی (سحێلا و پردێ و زووممار)ـی، لە مێژووی پڕ سەروەری گەلی کورددا تۆمارکرد ، دەنگ بەو پارتە دەدات کە (ڕیفڕاندۆم)ـی، کردە بەڵگەیێکی مێژوویی بۆ ئەوەی لە دەوڵەتێکی فێندەمێنتالیزمی تۆتالیتار و طائیفی جیابێتەوە.
Top