بون بەهاوبەشی راستەقینەی داگیرکەران
May 10, 2018
وتار و بیروڕا
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، چاودێری پێشێلكارییه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن ده‌كات، به‌ڵام پێویست بوو دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئه‌و به‌رنامه و رێكلام و بانگه‌شانه‌ی تۆمار ده‌كرد و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرد، كه به‌شێ زۆریان بریتین له شكاندنی هه‌یبه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، سه‌یره ئه‌م هێزانه شه‌ڕ بۆ چوونه‌وه بۆ به‌غدا ده‌كه‌ن، كه‌چی پیرۆزییه‌كانی كوردستان ورد ده‌كه‌ن و پێده‌نێن به‌سه‌ر ئه‌و قوربانیانه‌ی له‌پێناو ئازادی و سه‌ربه‌خۆییدا دراوه.
ناكرێت له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه، خیانه‌تكارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك سپی بكرێته‌وه، دواتر حكومه‌تی عێراقی هیچ مولزه‌م نه‌بێت به‌و دۆسیانه‌ی كه تایبه‌تن به پێشێلكاری دژ به مافی مرۆڤ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له دوزخورماتوو یاخود كه‌ركووك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان روویاندا و حه‌شد شه‌عبی كۆمه‌ڵێك تاوانی به شاهیدی راپۆرته‌كانی تایبه‌ت به مافی مرۆڤی نێوده‌ڵه‌تی ئه‌نجامدا، به‌ڵام هێز هه‌بێت له كوردستان پاساو بهێنێته‌وه بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه، یاخود وێران كردنی ده‌یان كه‌ڕه‌كی كوردنشین، ئاخۆ ئه‌و هێزانه چوونه به‌غدا به‌چ روویه‌كه‌وه پێداگیری له‌سه‌ر قه‌ره‌بووی مه‌عنه‌وی و مادی ئه‌و زیانلێكه‌وتوانه ده‌كه‌ن!؟ بێگومان توشی ئیحراجی بده‌بن، چونكه ئه‌وكات ده‌توانن به زمانی خۆتان پێتان بڵێن: ئه‌ی ئێوه نه‌بوون له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن گوتان: نه‌خێر هیچ رووینه‌داوه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سرنج و تێبینیه، ئه‌م هێزانه له په‌رۆشیان بۆ سه‌رخستنی لیست و كاندیده‌كانیان ئاوڕ له‌وه ناده‌نه‌وه كه وه‌ك پێكهاته ده‌چنه عێراق، راسته لیستی حزبین، به‌ڵام دواتر له نێو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران یاخود له گفتوگۆی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی حكوومه‌ت و پێكهێنانی حكومه‌ت وه‌ك نه‌ته‌وه مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، ئاخۆ چ قازانجێك له‌م شكاندنانه هه‌یه رۆژانه ئێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، په‌لاماری پیرۆزیی و ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن، كه به باش و خراپ ئێوه به‌شێك بوونه لێی، ئه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنه ده‌بنه هاوبه‌شی داگیركه‌ران و په‌لاماری مێژووی خۆتان ده‌ده‌ن؟ بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند كورسی ئێوه ئه‌م شه‌ڕه له جیاتی داگیركه‌ران ده‌كه‌ن؟ ئاخۆ كورسیه‌ك یاخود دوان ده‌توانێ قه‌ره‌بووی ئه‌و زوڵم و شكاندنانه بكات به‌ده‌ست به‌غداوه نه‌ته‌وه‌ی كورد تووشی بووه؟ بێگومان نه‌خێر ته‌نیا ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه ده‌بن به هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ی به‌رنامه‌ی داگیركه‌ران.