رینگی ئافرەت و بەشداری پێکردنیان لە بەرێوەبرن

رینگی ئافرەت و  بەشداری پێکردنیان لە بەرێوەبرن
لەچەند ساڵی رابردو خانمان لەزۆربەی کۆمەڵگاکاندا هەنگاوی باشیان هاویشتووە و کرانەوەیەکی باش بەرووی ئافرەتان دا کراوە. لەم دوایە چەند توێژنەوەیەک کراوە لەسەر رێژەیەکی زۆر لەئافرەتە سەرکردەکەکان ئەوەمان بۆدەرکەوتوە کاتێک خانمان ڕۆڵی سەرکردە دەبینن، ڕۆڵی سەرکردەیەکی ریفۆرم خوازی کۆمەڵگە یان بەر پرسی رێکخراوێک دەگرنە دەست، نەک رۆڵی سیاسەتیمەدار یان بەر پرسێکی حکوومی لەئەستۆ دەگرن ئەمەش جێگای داخە، لەبەر ئەوەی جیهان پێویستی بەتێرمانینی ئافرەتانە لە تەواوی کایەکانی ژیان
لەوتارێک (فانسیس فۆکۆیاما) بەناو نیشانی ئافرەت وپەرەپێدانی ساسیەتی جیهانی بلاوکراوەتەوە.
لەم و تارەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کاتێک ئافرەت دەبێتە سەر کردەیەکی سیاسەتمەدار، ئەوا ئاراستەی ساسیەت زیاتر بەرەو هاوکاری و هەماهەنگی دەچێت، کەمتریش تەنگژە لە جیهاندا دەردەکەوێت.
هەتا ئیستا ژمارەیەکی کەمی ئافرەتان توانیویانە ئەم بەربەست و نەریتە بشکێنن، بۆئەوەی ببنە سەرۆک وەزیران و سەرۆک پەرلەمان، جا بۆیە میدایای جیهان کاتێک ڕۆشنایی دەخاتە سەر ئەو ڕێژە کە تا ئێستا ( 11)خانم لە جیهان دا ئەم بەر بەستانەیان شکاندووە، لەهەمان کاتدا چەند ڕاستییەکی دیکەش هەن فرامۆش دەکرێن، لەبەر ئەوەی زۆربەی ئافرەتانی باش و درەوشاوە لە سیاسەت دوور دەکەونەوە، ئافرەت زیاتر حەزیان لەوەیە ڕۆڵ و پێگە لە رێکخراوە ناحکومیەکان ببینن ، نەک لە پۆستی گشتیی حکوومەت.
گەر سەرنج بدەین هەتا ئێستاش لە هەموو حکوومەتانی جیهاندا ڕێژەی ئافرەت کەمە، راپۆرتێکی کۆربەندی ئابووریی جیهانی کە رووماڵی (115) دەوڵەتی کردووە ئاماژە بۆئەوە دەکات، ئەگەر پرسەکەی پەیوەندیی بە تەندروستی و خوێندنەوە هەبێت، ئەوا خانمان توانیویان نزیکەی سەدا نەوەتی جیاوازیی رەگەز نەهێڵن، بەڵام کاتێک پرسەکە پەیوەندیی بەسیاسەتەوە هەبێت سەبارەت بەپۆستی باڵا ئەوا تەنها سەدا پازدەی جیاوازی رەگەزی چارە سەرکردوە، هەروەها لەگەڵ ئەوەی بەناوی کۆتا لەپوستی حکوومی بۆ ئافرەت تەرخان کراوە، حەقە لە کۆمەڵگای کوردیش زیاتر دەرفەت بۆ خانمان برەخسێت تاوەکو تواناکانی خۆیان بخەنە گەڕ لە پێناو خزمەت کردن بە نیشتیمان.
Top