مامۆستایان هێزێکی کاریگەر بوونە لەمەیدانی خەبات وتێکۆشان
March 26, 2018
وتار و بیروڕا
دوای رووخانی (رژێمی به‌عسی فاشیست) پێشكه‌وتنێكی گرینگ روویدا له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له لایه‌نی (ئابوری و،كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستی ........هتد)، به‌ڵام دوای برینی به‌شه بوجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی، دواتریش ئه‌و شه‌ره ناڕه‌وایه‌ی ده‌وڵه‌تی تیرۆرستی داعش كه به‌رۆكی نه‌ته‌وه‌كەمانی گرتووه بارێكی قورسی دارایی كه‌وته سه‌رشانی حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان، كه‌چی له‌وه‌ش خراپتر ئه‌و ئه‌وكێشه‌و ئاریشه‌یه كه له‌نێوان هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان رووی داوه، به‌مه‌ش هه‌رێمه‌كه‌مان دوچاری قه‌یرانێكی تر بووه .
له‌راستی دا داوای مامۆستایان ره‌وایه كه داواده‌كه‌ن مافی خۆیان به‌ده‌ست بهێنن ئه‌ویش كه‌م كردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌كانیانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه نابێت هیچ لایه‌نێكی سیاسی داواكاری ره‌وای مامۆستایان بۆ مه‌رامه سیاسیه‌كانیان به‌كاربهێنن، چونكه هه‌مووما‌ن ده‌زانین كه هه‌رپێج پارته‌سیاسیه گه‌وره‌كه‌ی كوردستان كه خاوه‌نی كورسی په‌له‌مانن به‌ژدارن له‌حكومه‌ت هه‌ریه‌كه‌و به قه‌باره‌ی خۆشیان به‌رپرسیارن له‌و بارودۆخه‌ی ئێستا رووی داوه .
هه‌ربۆیه پێویسته مامۆستایان به‌وریایه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داوا ره‌واكانیان بكه‌ن و رێگه به‌هیچ لایه‌نێكی سیاسی نه‌ده‌ن داواكاری و مافه‌كانی ئه‌وان به‌كار بهێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه حزبیه‌كانیان، تا دواجار كێشه‌ی زیاتر بۆ خه‌ڵك و هه‌رێمه‌كه‌مان درووست نه‌بێت . ئەوەی جێگای نیگەرانی ئەمرۆ هەندێک کەسی نەفزنزمی شەقاوە زۆر نامرۆڤانە دوور لە ئەتەکێتی کۆمەلایەتی و دابوو نەریتەکان بەربۆتە گیانی ماموستایەک ئەم کارە دەچێتە لاپەڕەی مێژوێکی ڕەش بەنێوچەوانی ئەوانە دەلکێنرێ کە هیچ پیرۆیێک لەهزیان نیە.