کێ بگۆڕی سەرەکییە

کێ بگۆڕی سەرەکییە
ستڕاکچەری ووتاری سەرۆکی ئەمریکا (دۆناڵد ترامپ) هەمیشە خۆی لە خاڵی (گەڕانەوەی شکۆ بۆ ئەمریکا) یاخوود (ئابوریێکی بەهێز بۆ ئەمریکا) وێنا دەکات ، ئەم قسانەی سەرۆک دوو ڕاستی باس نەکراوییان تێدایە :

۱:- ئەمریکا شکۆی ڕاستەقینەی خۆی لە دەست داووە.
۲:- ئەمریکا لە ڕووی ئابورییەوە لاوازەو ناتوانێت خاوەندارێتی جیهانی ئازاد بکات.

سیاسەتی ئەمریکا لە ناوچەیێکەوە بۆ ناوچەیێکی تر جیاوازە ، لە (جیهانی سێیەم) کە سەنتەری پێکدادانەکانەو کۆکراوەی بەرژەوەندی زلهێزەکانە ئیدارەی سەرۆک (دۆناڵد ترامپ) پشتگیری لە پڕۆژەی (جۆزێف بایدن) دەکات و بە هەمان بیرکردنەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخی ناوچەکە دەکات.
پێچەوانەی جیهانی یەکەم ، کاتێک ئەمریکا دەکەوێتە ململانێی ئابوری و دەستگرتن بەسەر جیهانی تەکنەلۆجیا و یەکەمی بازار ، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەرۆک (جۆرج بۆش)و، بە دۆکترینێکی جیاوازتر دێتە ناو ململانێکان.
لە پرسی (ئەفغانستان ، پاکستان ، هندستان) تەواو پێچەوانەی هەردوو باسەکەی سەرەوە ئەمریکا مامەڵە دەکات ، لە ئێستادا (هندستان) خاوەن هێزێکی مەزنی شارستانی و پێگەیێکی بەهێزی دیمۆگرافییە ، هەریەک لە (ئەفغانستان ، پاکستان) کۆریدۆری نەیارە مێژووییەکەی (ئەمریکا)ن، کە (ئیران)ە، بۆ بازرگانی مادەی هۆشبەر و کۆمەڵێک پرسی تر کە لێرە ناکرێت باس بکرێت.
لەنێو ئەم هەموو گۆڕانکارییە خێراو لەناکاوە ، ئەخۆ کێ بگۆڕی سەرەکی دەبێت و دەتوانێت سەدێکی تری مێژوو پڕکاتەووە..
Top