جگە لە دکتاتۆرێکی خۆسەپێنی نیشتیمان پەروەر و میلەتپەروەر هیچ سەرکردەیەک ناتوانێت لەم نەگبەتیە ڕزگارمان بکات!

جگە لە دکتاتۆرێکی خۆسەپێنی نیشتیمان پەروەر و میلەتپەروەر هیچ سەرکردەیەک ناتوانێت لەم نەگبەتیە ڕزگارمان بکات!
مێژوو گەواهی دەری ئەوەیە ئێمە بەردەوام بوینەتە قوبانی پیلان و موئامەرە جیهانیەکان بەلام ئەمەشمان لێناشارێتەوە ناکۆکی و ناتەبایی و دان نەنان بەیەکتر و چەوساندنەوەی یەکتر هەمیشە دەروازە و رێگە خۆشکەر بوونە بۆ ئەوەی ئەجێندا و پلانە گلاوکانی دروسێیەکان و زلهێزەکان بە ئاسانی بەسەرمان جێبەجێبکرێن.
پێویستە لەمە دڵنیابینەوە کە شتێک نیە بەناوی مافی مرۆڤ و مافی نە تەوەکان وەک لەلایەن زلهێزەکان و کۆمەلگای نێودەولەتی بانگەشەی بۆ دەکرێت، جگە لە بەرژەوەندی سیاسی و ئابووری کە بەداخەوە ئەوان بەردەواوم پرۆپاگەندەی بۆ دەکەن و ئێمەی پێ چەواشە دەکەن. دلنیابن ئەم دروشم و لۆگۆیانەی کۆمەلگای نێودوەلەتی بەرزی دەکاتەوە جگە لە چەواشەکاری و درۆیەکی شاخدار هێچ شتێکیتر لەخۆ ناگرێت. نمونەش بێدەنگی زلهێزەکان و کۆمەلگەی نێودەولەتیە لە ئاست ئەم تاوان و رەشەکوژی و جینۆسایدکردن و داگیرکاریەی بەدرێژای مێژوو بەسەر هەندێک لەنەتەوەکان و بەتایبەت نەتەوەی کورد دووبارە بۆتەوە، ئەمەی زۆر جێگەی مەترسیە ئەوەیە ئەوان نەک تەنها بێدەنگی دەنوێنن بەلکو چەکی ئەوان بەکاردەهێندرێت بۆ داگیرکردنی خاکی ئێمە و جینۆسایدکردنمان.
با واز لەمەی سەرەوە بێنین چونکە دەزانین دوژمن هەموو شتێکی لێیەوە چاوەرروان دەکرێت و زانیشمان لۆگۆ و دروشم و مۆتۆی زلهێزەکان هەمووی ناراستە، ئەوان تەنها بەدوای بەرژەوەندیەکانیان دا دەگەرێن و زۆر جاریش شەری نوێنەرایەتیمان پێدەکەن بەلام ئێمە بۆچی پەند وەرناگرین و هەمیشە ئامادەین بڕبڕەی پشتی یەکتر بشکێنین؟ مەترسیەکە لێرەوە دەستپێدەکات چونکە ئەگەر ئێمە یەکگر و تەبابین وە لەهەمان کات دا یەکتر نەچەوسێنینەوە و سیاسەتی برسیکردن و کۆلایەتی بەرامبەر بەیەکتر پەیرەونەکەین بە دلنیایەوە هێچ هێزێکی جیهانی ناتوانێت ئیرادەمان لەناوببات و وەک ئەمرۆ زەلیلمان بکات کە هەموومان دەیبینین لەسەدەی بیست و یەک بە بەرچاوی جیهان چیمان بەسەردێنن.
ئێمە میلەتێکی خۆخۆر و بێگانە پەرستین، هەمیشە ئامادەی ئەوەمان تیابووە یەکتر لەناوبەرین و یەکتر بچەوسێنینەوە و نۆکەرایەتی بێگانە بکەین. هەمیشە ئامادەین ئەم درزانەی لە نیومان دا هەن نیشانی دوژمنانی بدەین بۆئەوەی نەیارانی ئێمە لێیەوە دزەبکەن و پەنجە ژەهراویەکانیان بخەنە نێو برینەکانمان.
لەکۆتایدا، نامەوێت کۆتای بابەتەکەم بکەم بە چارەسەری نەگبەتیمان، من زۆر بێهیوام چونکە ئێمە میلەتێکین لەبەرئەوەی ناتوانین پەند وەرگرین بۆیە ناشتوانین ئیرادەی خۆمان یەک بخەین تەنها دەمەوێت بلێم چارەسەری کێشەی ئێمە بە سەرکردەیەک یاخود هەر کەسێک دەکرێت کە دکتاتۆر و خۆسەپێن بێت بەلام سەرەتا عادل و راستگۆ و راشکاوبێت پاشانیش زۆر نیشتیمان پەروەربێت، دەبێت هەردوو سیفاتی سەرەوەی تیابێت تاکو رێگە بە هیچ کەسێک نەدات بتوانێت لەدەرەوەی بازنەی بەرژەوەندی نەتەوەی کاربکات.
Top