بونیات نانی متمانەیەکی بەهێز دەبێتە سەرچاوەیەکی جێگیر بۆ نەتەوەیەکی بەهێز

بونیات نانی متمانەیەکی بەهێز دەبێتە سەرچاوەیەکی جێگیر بۆ نەتەوەیەکی بەهێز
یەکێك لە پایە پتەو بەهێزەکانی حوکمەت و وڵات بونی متمانەیەکی جێگیروو هەمیشەیە لەنێوان کاربەدەستانی وڵات و خەڵکی ئاسایی، هەر کاتێ متمانە شوێن و ئاراستەی دیاری کراوی خۆی پێکا ،سەقامگیری و ئەمن و ئاسایش بەرقەرار دەبێ و وڵات و بە دوو پەیژە بەرەو پێش چون بەخۆیەوە دەبینێ داهات و ئابوری وڵات جێگیر دەبێ و خەڵکی شێوەی ئاسایی ژیانی خۆی وەر دەگرێ و جیاوازی نابینرێ لەنێوان کاربەدەستێك و کەسێکی ئاسایی. بەشێوەیەکی گشتی وڵات لە گشت لایەنە جیاوازەکان بوژانەوە بەخۆیەوە دەبینێ. جا ئەو متمانەیە چ لە خێزانێك پەیرە و بکرێ چ لە دەوڵەتێك.

وڵاتانی پێشکەوتوو ئەو وڵاتانەی داهات و ئابوریان لە قیمەی پێشکەوتن و بوژانەوە دایە ئەو وڵاتانە ژینگەیەکیان بۆ دانیشتوانان رەخساندوە گەر هەر کەسێك وەربگری ئەوە هێزوو باوەروو متمانەبونێکی تەواو و کامل لەو کەسە بەرجەستە بوە. ئەوەش دەگەرێتەوە سەر لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کە بەرپرسیاری راستەقینەن لە رەخساندنی ئەو ژینگەیە،بونی یاساو رێسایی تەواو جێگیرکراو وە کارکردن بەو یاسا و رێسایانە خەڵکی ئەو شوێنە و وڵاتە تەئمین دەکات لە ژیانێکی ئاسودە و سلامەت .

عێراق یەکێك بوە لەو وڵاتە دواکەوتوانەی کە دەستور و یاسا و رێسایی تەواو جێگیر کراوی خۆی هەیە بەڵام کارنەکردن بەو کۆمەڵە یاسایانە هەمیشە خەڵك و هاونیشتیمانیانی خستۆتە بارێکی قورسی ژیانەوە،چونکە حووکمەت و دەسەڵات ئەو متمانەی کە لەلایەن خەڵکیەوە پێی بەخشراوە نەچوە بواری جێبەجێ کردن و کارپێکردن ئیتر دەسەڵات بەرەو عەقارێکی دواکەوتوو نایەك گرتوو دەبات.ئەو سامان و داهاتە زۆرەی لەخاکی عێراق و کوردستان بەشێوەیەکی گشتی تێکەڵ بە خاك بوە نا شەفافیەت و نایەکسانی و ناعەدالەتی لە دابەشکردنی بەسەر دانیشتوان نەدانی قوتی خەڵك لەبەرامبەر ئەو هەموو داهاتە خەڵكی بێ متمانە کرد بێگومان لەبەرامبەر ئەو بێ متمانەیەش وڵات و قورسی و پایەك لەپایە بەهێزەکانی خۆی لەدەست دەدات .

متمانە هێزوو گەشەسەندن بۆ وڵات دەگەرێنێتەوە کارکردن بە یاساو دەستور ئەمن و ئاسایش بەرقەرار دەبێ و خۆشی و ئاسودەیی بۆ خەڵك و وڵات دەگەرێتەوە لەجیاتی کەمێ بەرژەوەندی شەخسی خۆتان ئەو بەرژەوەندیە بکەن بە کلیلی خۆشی و خۆشگوزەرانی بۆ وڵات و نیشتیمانتان لەپێناو بونی وڵاتێکی بەهێزو گەشەسەندوو.
Top