لەبەر چاوی هەموو دونیا بینیمان خیانەتێکی گەورە لەخاک و نەتەوەو خوێنی شەهیدانمان کرا .بەپالپشتی تاقمێی ناو حزبێکی دیاری کراوی کوردستان، ڕاستە پیلانی نێودەوڵەتی وڵاتە بەرژەوەند خوازەکان و هەندی کارەکتەری بەرژەوەند خواز و ڕق ئەستور بەرامبەر بە ئێمەی کورد دەورێکی زۆریان گێرا تا چۆک بەکورد دابدەن و هەیبەت وشکۆی نەتەوەیەکی قارەمان بشکێنن، ئەوەبوو دواجار کەرکوکیان داگیر کرد لەزۆر ناوچەی تر لە کوردستان سنوریان بەزاند، گەمارۆی ئەم میلەتە ستەم دیدەیان دا لەهەموو لایەکەوە پیلانەکان بەرنامە رێژی بۆ کرابوو لەلایان حکومەتی ناوەندی بەسەرکردایەتی حیدەر عەبادی کەتائێستاش گەمارۆکان بەردەوامن، دۆستەکانی کوردیش بێ هەلوێستبون، بەڵام سەرکردایەتی کورد بەتایبەتی رێزدار سەرۆک بارزانی هەڵویستی وەرگرت بەپالپشی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و خەڵکی نیشتیمان دۆست زەبرێکی مێژوویی لەدوژمن وەشاندوو چۆکی پێچەماندنەوە سەرجەم پیلانەگلاوەکانی دەستی دەرەکی و ناوەخۆی کۆتای پێهێنا. لەم قۆناغەدا هەندێک لەحزبە سیاسیە ناوەخۆییەکان ویستان بەجۆرێکی تر کار لەسەر هەڵوەشانەوەی حکومەت بکەن، ئەوەبو وەزیرەکانیان کێشایەوەو زەختێکی زۆریان دروست کرد، خۆی لە خۆی دا ئەمەش پیلانێکی تری ئەم ئەزموونە خۆماڵیە بوو، بەڵام نەیان توانی ئامانجە گڵاوەکانیان بێننەدی. ئەوەی گرینگە ئاماژەی پێ بدەین ڕۆڵی حەکیمانەی (رێزدار نێچیرڤان) بارزانی یەکەسایەتی لەم قۆناغە هەستیارە دەورێکی ئێجگار مەزنی بینی بۆ دەرباز کردنی نەتەوەکەمان لەم بارەسەخت و دژوارە پەیوەندیە دیپلۆ ماسیەکانی ئەو لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی کاریگەری زۆری هەبو بۆ هێنانە سەرخەتی دۆست و دەوڵەتەزلهێزەکان. ئەوەبوو فەرنسابەفەرمی پێشوازی لێکردو پاشان ئەمریکا و ئەلمانیاو هەندێک وڵاتی تر پالپشتی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، ئەمەش وایکرد گۆرانکاریەکان خێراتربن و رۆژ بەرۆژ پێگەی هەرێم لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی زیاتر چاودێری بکرێ پاڵپشتی بارزانی وحزبەکەی بۆ کاک نێچیرڤان و حکومەتی هە رێم وایکرد رۆژ بەرۆژ پەیوەندەیە کانی کورد بەرەو پێشەوە بچن. گومانم نیە لەئایدەیەکی نزیک گۆرانکاری زۆر ڕوودەدەن هەمویان لەبەرژەوەندی نەتەوەکەمان کۆتایی دێت