هه‌موویان وه‌ك یه‌كن....

هه‌موویان وه‌ك یه‌كن....
ئەوکەسایەتیانەی لەعێراق ‌ دێنه‌ سەر حوكم وەک یەکن چونكه‌ هه‌موویان هه‌ڵگری یه‌ك په‌یامن، خاوه‌نی یه‌ك رێچكه‌ی سیاسین، ئه‌ویش پشتگوێخستنی كورد و په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی ملكه‌چی كردن و ژێرده‌سته‌یی كردنی كورده‌.
ئه‌وه‌ی پێشتر ئیبراهیم جه‌عغه‌ری ده‌یكرد و مالیكی ده‌یكرد به‌رامبه‌ر كورد، ئه‌مڕۆ عه‌باد به‌ فۆرم و شێوه‌یه‌كی جیاوازتر مامه‌ڵه‌ ده‌كات، له‌ جه‌وهه‌ریشدا هه‌مان سیاسه‌ته‌ كه‌ ملكه‌چ كردنی ئیراده‌ی كورده‌، ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه‌، چونكه‌ كورد له‌ عێراق خاوه‌ن پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌ و هه‌ر ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وان بێته‌ پێش هه‌مان سیاسه‌ت ره‌چاو ده‌كه‌ن و بۆ ئێمه‌یش بێته‌ پێش ده‌رباز ده‌بین له‌و عه‌قڵیه‌ته‌.

سازان وه‌هاب
Top