هه‌موویان وه‌ك یه‌كن

هه‌موویان وه‌ك یه‌كن
سه‌رۆك بارزانی تاكه‌ سه‌ركرده‌یه‌ واقیعیانه‌ و دوور له‌ موجامه‌له‌ی سیاسی رای وابووه‌، كێشه‌ی كورد له‌ عێراق، كێشه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌، په‌یوه‌ندی به‌و كه‌سایه‌یتیانه‌وه‌ نییه‌ دێنه‌ حوكم، چونكه‌ هه‌موویان هه‌ڵگری یه‌ك په‌یامن، خاوه‌نی یه‌ك رێچكه‌ی سیاسین، ئه‌ویش پشتگوێخستنی كورد و په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی ملكه‌چی كردن و ژێرده‌سته‌یی كردنی كورده‌.
ئه‌وه‌ی پێشتر ئیبراهیم جه‌عغه‌ری ده‌یكرد و مالیكی ده‌یكرد به‌رامبه‌ر كورد، ئه‌مڕۆ عه‌بادى به‌ فۆرم و شێوه‌یه‌كی جیاوازتر مامه‌ڵه‌ ده‌كات، له‌ جه‌وهه‌ریشدا هه‌مان سیاسه‌ته‌ كه‌ ملكه‌چ كردنی ئیراده‌ی كورده‌، ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه‌، چونكه‌ كورد له‌ عێراق خاوه‌ن پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌ و هه‌ر ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وان بێته‌ پێش هه‌مان سیاسه‌ت ره‌چاو ده‌كه‌ن و بۆ ئێمه‌یش بێته‌ پێش ده‌رباز ده‌بین له‌و عه‌قڵیه‌ته‌.
Top