کرکوک دەفرۆشێت ، شین بۆ عفرین دەکات ؟!

کرکوک دەفرۆشێت ، شین بۆ عفرین دەکات ؟!
مووزایەدەی بەناو بەرپرس و لایەنەسیاسیەکان گەشتۆتە ئاستێک .... لە کوردبوونت پەشیمانبیت ،، سەرەڕای خراپی گوزەرانی تاکی کوردی نائومێد بوون لەدۆخی کوردستان ، کۆڵ نەدان لە موزایەدە و تەشیرکردنی یەکدی و چەواشە کردنی هاوڵاتیان لەلایەن لایەنەسیاسیەکانەوە ،، هێندەی کە دۆخەکەی قوستر کردووە لە سەر ئەم میلەتە داماو ڕەش و ڕووتە ،، لەسەردەمێکداین هیچ شتێکی شاراوە بوونی نیە ،
گەرمەبەستی مووزایەدەچیان گەوجاندنی هوڵاتی بێت ، گومانی تێدانیە خۆیان گەوج و گەوجێنراون ....

کرکوک دەفرۆشێت شین بۆ عفرین دەکات !
دووز خورماتوو جینۆساید دەکرێت ، گردبوونەوە و کەمپین بۆ عفرین دەکات !
حشدی شعبی کچ و ژنی کورد ئەتک دەکەن ،، هێز بۆ عفرین دەنێرێت !
عفرین هەرگیز پێویستی بە گردبوونەوە و کەمپین و ناردنی هێزی خۆفرۆش و خائن نیە ،،
کچە شەرەڤانێکی عفرین کە سنگی کردۆتە قەڵغان بۆ پاراستی بستێک لە خاکەکەی ، لە کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی و لەوڵاتانی زلهێز ،، زۆر شەریف ترو سەربەرزتر و بەکەرامەت ترە ، لە قیادەی سیاسیی ئەولایەنانەی کرکوک و دووزخوماتویان بەبێ تەقە و بەڕێکەوتنی ژێربەژێر ڕادەستی حکومەتی تائیفی عێراق کرد لەگەڵ ئەو لایەنانەشی تەماشاکەر بوون ....

دەتانەوێت بەم موزایەدە و چەواشە و خۆگەوجاندنەتان چی پەردەپۆش بکەن ؟!
۱٦ ئۆکتۆبەر پەردەپۆش ناکرێت ،، نەک تاکی کوردی ، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ئەم بەرگریەی لەعفرین دەکرێت ، چاوەروان بوون لەکرکوک بەزیادەوە بکرێت ،،
کۆتای بەمووزایەدە و چەواشەبێنن ، عفرین خۆفرۆش و خائین تێدانیە ڕادەست بکرێت ،،
شەرەفی کورد لەدووزخوورماتوو بپاڕێزن و ڕێگری لەتەعریب کردنی کرکوک بکەن .
Top