كۆده‌نگی بۆ دواخستن
January 21, 2018
وتار و بیروڕا
پرسیار له هۆكاره‌كانی دواخستنی هه‌ڵبژادن له‌و واده‌یه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دیاری كردووه زۆره، به‌ڵام دۆخی عێراق به گشتی خراپه، به‌تایبه‌تی یه‌كلایی نه‌بوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، و داگیركردنی ناوچه كوردستانیه‌كان و سه‌پاندنی حوكمی سه‌ربازی و زه‌وتكردنی ئازادییه نه‌ته‌وه‌یی و حزبیه‌كان ئاسان نییه هه‌ڵبژاردنێك له عێراق به‌ڕێوه‌بچێت به پێوه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتن هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت.
كورد به‌تایبه‌تیش پارتی دیموكراتی كوردستان پێش هه‌موو هێزه‌كان ره‌تی كرده‌وه له سایه‌ی داگیركردنی ناوچه كوردستانیه‌كان بچێته ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه و ته‌ئكیدی له‌وه كردوه كه ئه‌سته‌مه بتوانن له سایه‌ی ئه‌و داگیركارییه هه‌ڵبژاردنێكی خاوێن ئه‌نجام بدرێت.
بیانووه‌كه‌ی پارتی له‌ڕووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ته‌واو گونجاوه، دیوی دیكه‌ی ئه‌م خواسته‌ی پارتی په‌یوه‌ندی به هه‌موو ئه‌و كێشانشه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ عێراق هه‌ن، چۆن به‌شداری پرۆسه‌یه‌ك بكرێت كه ئابڵوقه‌ی ئابوری و ئاسمانی و... هتد خراوه‌ته سه‌ری و دواتریش بچێت شه‌رعیه‌ت به حكومه‌تێك و په‌رله‌مانێك ببه‌خشێت كه نازاندرێ ئاینده‌ی چۆنه.
سوونه‌كان له‌وپه‌ڕی خراپی دۆخی خۆیانن، ئه‌وان و سه‌ركرده‌كانیان به ئاشكرا داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، چونكه ناوچه سونیه‌كان عێراق گۆره‌پانی جه‌نگ بووه، خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره بووه، ئه‌وه‌نده‌ی پێویستیان به گه‌ڕانه‌وه و خزمه‌تگوزاری و سه‌قامگیری هه‌یه ئه‌وه‌نده پێویستیان به‌وه نییه به‌شداری پرۆسه‌یه‌ك بكه‌ن له كاتێكدا نه‌زانن ئاینده‌یان چی ده‌بێت، ئاخۆ خۆیان وێرانه‌ی شاره‌كانیان ئاوه‌دان ده‌كه‌نه‌وه؟ ئاخۆ ئاوی خاوێن و خواردن و پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان كێ بۆیان دابین ده‌كات؟ ئامانه ده‌بنه دروشمی هه‌ڵبژاردن یاخود ده‌بنه جێبه‌جێكار و دواتر له‌سه‌ر ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه ده‌نگ ده‌ده‌ن؟
لایه‌كی تر په‌رتبوونی هاوپه‌یمانێتی شیعه، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌كه دروست كردوه، ترسی مالیكی له عه‌بادی، پێچه‌وانه‌وه عه‌بادی له مالیكی، له‌گه‌ڵ سه‌درییه‌كان، له‌گه‌ڵ حه‌كیم، له‌گه‌ڵ هادی عامری، له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی، له‌گه‌ڵ ناكۆكیه‌كانی ئێران له‌سه‌ر كاندیدی ئاینده‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، ئاڵۆزه بۆ بڕیاردانێكی بێ مه‌ترسی، بۆیه به‌شی زۆری شیعه‌كانیش له‌گه‌ڵ دواخستنن.
باوه‌ڕ ناكرێت پێداگیرییه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی عێراق له كاتی خۆی راستگۆیانه بێت، ته‌نیا بۆ شه‌قام ئه‌م قسانه ده‌كه‌ن، له‌ئه‌ساسدا ئه‌وانیش جۆرێك له نیگه‌رانیان هه‌یه له‌و دۆخه‌ی كه هه‌ڵبژاردنی تێدا ئه‌نجام ده‌رێ و ئه‌نجامه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش.
هه‌موو ئه‌مانه هۆكارن كه هیچ كوتله‌یه‌كی شیعی یا عێراقی به وازحی له‌به‌ر شه‌قامی عێراقی نه‌وێرن بڵێن به‌ڵێ بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق. به‌و كۆده‌نگیه‌ی كه دوور له زومی كامێرا و میدیاكان باس له دواخستنه‌كه ده‌كرێت. په‌رله‌مانی عێراقی جورئه‌تی بڕیاردانی نییه و هه‌موو رۆژێك دانیشتنه تایبه‌تیه‌كه‌ی دوا ده‌خات.