دار هەڵگرە سەگی دز دیارە ....
January 12, 2018
وتار و بیروڕا
کە بەراستی و ڕاشکاوی کێشە و گرفتە هەنوکەیەکانی هەرێمی کوردستان و خیانەتی 16 ئۆکتۆبەر و ڕادەست کردنی 100/51 خاکی کوردستان و ئاوارەکردن و ماڵ وێرانی و دەر بەدەربوونی هەزاران خانەوادەی کوردی ئەوناوچانە لەلایەن خۆفرۆشانەوە خستە ڕوو ....
خائین و خۆفرۆشان کە دەبوو ئێستە مل یان بەپەتی سێدارەوە بکرایه ڕسواو شاربەدەر بکرایەن ،، دوای ماوەیەکی کەم لە خستنەڕووی ڕاستیەکان لەلایەن ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش ،،
دەستیان بەدرۆی شاخدار و تۆمەت بەخشینەوە و پاساو هێنانەوە کردووە بۆ ئەوخیانەتەی کە لە مێژووی کوردا هاوشێوەی نەبووە ....
پەندێکی جوانی پێشینان هەیە دڵێت ( دارهەڵگرە سەگی دز دیارە )
خائین و خۆفرۆشان کەڕاستی و دروستی ڕێکەوتن و خیانەتەکەیان لای هەمووان ڕوونە و چەندین جار لەزاری سەرکردەکانی خۆیان دانی پێدانراوە و پەردەپۆش کردنی مەحاڵە ،، واتێگەشتوون میلەتی کورد هێندە ساویلکە و خەڵەفاوە بەلێدوانی بێبنەماو پووچ دووبارە لەخشتە دەچن و دەبنە پاڵەوان لە ساحەی سیاسی ،،
ئەم بچوکانە کەدەست پارێزی لە هیچ پیرۆزیەکی نەتەوەی کورد ناکەن ، نەک ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ،، زۆنی ملەوەنیشان فرشتوە ،، ئێستەش بەدوای دەرەفەتێکدان بۆ دووئیرارەی و بەفەرمی ڕادەست کردنی زۆنی ملەوەن بە ئێران ئاغاکانیان .