بەردەوامی لە بووندا
January 6, 2018
وتار و بیروڕا
![بەردەوامی لە بووندا](https://gulanmedia.com/public/old_images/nusaran/12993455_460787600778677_1793297881838836327_n.jpg )
گرەوکردن لەسەر شکست ، بێزارکردنی عەوام ، ئیرەیی و کەرب و کین...هتد، جگە لە چێکردنی ڕووحێکی بەهێز هیچی تری لێ چێنابێت.
مرۆڤی بەهێز ئەو کەسەیە ڕووبەڕووی هەموو هەوراز و نشێوەکانی ژیان ببێتەووە ، بجەنگێت لەگەڵ هەموو ئەوانەی زێدەن لەم بوونەدا ، خۆی بێت و ڕادەستی هیچ مەخلوقێکی دیکە نەبێت.
ئێمە بۆ زەمەنێکی کەم دەژین ، مرۆڤی باڵا بەم زەمەنە کەمە دەتوانێت ناوێکی مەزن و ئەبەدی بۆ خۆی چێبکات ، دەتوانێت بیر باشێکی مرۆڤ دۆست بێت ، دەتوانێت یارمەتیدەرێک بێت بۆ هەموو ئەوانەی نەخشی جوان لەسەر زەمینی خوداوەند چێدەکەن.
بەرژەوەندی بوونێکی کاتییە ، لەگەڵ تەواوبوونی سامپڵە موشتەرەکەکەی نێوانییان پردە گرێدراووەکە دەڕووخێت و هەموو جوانییەکان لەگەڵ خۆی نووقمی دەریا دەکات و کۆتایی بە هەموو شتەکان دێنێت...