گۆران نە لەئۆپۆزسیۆن سەرکەوتوبوو نە لەدەسەڵات ....
December 21, 2017
وتار و بیروڕا
گۆڕان کە بەڵێنیدابوو لە کابینەی ٨ حکوومەتی هەرێم ٤ ساڵی ئارامی و خۆشگوزەرانی بێ کێشە فەراهەم بکات بۆ هاوڵاتیان ،، نەک نەیتوانی خاوەنی قسەی خۆی بێت و بەڵێنەکەی بباتەسەر ،، ٤ ساڵی پرکێشە و گرفت و دووفاقی سەرئێشەی خراپترین جۆری حوکمڕانی لە مێژووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەش بەهاوڵاتیان کرد ....
لەکوێی دنیا بووە خاوەنی پۆستی سیادی بیت ، یەکێکبیت لە سێ سەرۆکەکەی وڵات ، هانی میلەت بدەی بۆ ڕوخاندنی ئەو حکوومەتەی خۆت پێکت هێناوە ،، لەوە ئەچێت بپرسن نەشبووە پەرلەمان دابخرێت ،،
ئەزیزانم ئەمە ئەقلیەت و ڕەفتاری سەرۆکی پەرلەمان بوو بۆیە داخرا ، دەنا دووساڵ پێش ئێستە ئەم کاڵفامانە کوردستانیان دابەش دەکردوو حاکمێکی ئێرانیان بۆ ئەم زۆنە دادەنا ....
ئێستە گۆران دەیەوێت بۆ کۆکردنەوەی دەنگ و دووبارە سواربوونی شەپۆلی نارەزایەتیەکانی فەرمانبەران و ماموستایان ،، ڕێڕەوی خۆپیشاندانەکان و داوای ڕەوای ماموستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیان بۆ بەرژەوەندی خۆی بقۆزێتەوە ، وەک ئەوەی میلەت بێ ئاگابێت و لە پیلانە گاڵەوەکانیان تێنەگات !
گۆران نەلەسەردەمی ئۆپۆزسیۆن بوون سەرکەوتوبوو نە لەدەسەڵات ،، لە سەردەمی ئۆپۆزسیۆن بوونی گۆران و هاوبیرانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە باشترین گوزەراندا دەژیان ،،
هۆکاری سەرەکی تێکچوونی بارودۆخەکە و گوزەرانی هاوڵاتیان لەئەستۆی گۆران و هاوبیرانیانە چونکە بەچەواشە و درۆی شاخدار دروست کردنی بەهەشتی خەیاڵاوی میلەتیان لەخشتەبرد ،،
ئێستە بەچی ڕوویەکەوە دەیانەوێت ببنە دەمڕاستی داوا ڕەواکانی خۆپیشاندەران ؟
دووای ئەو هەمووشکستەی گۆران لە ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات ، دەبێ میلەت چاوەرێی چی لەم بزوتنەوە فاشیلە بکات ؟
نامەوێت قسە لەسەر کۆمەڵی بەناو ئیسلامی بکەم ،، چونکە ئەمانە مووزایەدە بەناوی خوای گەورە و ئیسلامەوە دەکەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان ،، بەکورتی ( موونافقن ) .