دەڵێن قسەی یان لە شێتی ببیستە یان لە منداڵی

دەڵێن قسەی یان لە شێتی ببیستە یان لە منداڵی
لە ئێستادا گەرمترین قسەی رۆژ باسی خانەنشینی نایاسایی و مووچە خۆری بندیوارە، من منداڵ نیم، بەڵام وەک شێتێک ئەو قسەیە لە من ببیستن:
+ ئەگەر ژمارەی خانەنشینی نایاسایی حزبەکان بخرێنە روو، ئەوا زۆرترین ژمارەی خانەنشینی نایاسایی بەسەر بزووتنەوەى گۆڕاندا ساغ دەبنەوە.
+ ئەگەر ژمارەی مووچەخۆری بندیوار بخرێنە روو، ئەوا یەکێتی و گۆڕان لە پێشبڕکێی بندیواریدا براوە دەبن.
+ ئەگەر بەرپرسە گەندەڵەکان ناویان ئاشکرا بکرێ، دکتۆر بەرهەم و بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی و گۆڕان لە پێشەوە دەبن، لەوەشدا مەبەستیان بووە گەندەڵی بکەن و بیخەنە ئەستۆی پارتی و وەک ئێستاش موزایەدەی پێوە بکەن.
+ بە کورتی و بە کوردی ئەگەر گەندەڵکاران لە بێژینگی چاکسازی بدرێن، پارتی لەگەڵ هەموو گەندەڵیەکانی لە لایەنەکانی تر پاکتر دەبێ، چونکە لەناو پارتیدا مەرکەزیەت هەبووە و بەرپرسانی پارتی لە دڵسۆزیان نا، بەڵکو لە ترسی ئەو مەرکەزیەتە تا رادەیەک خۆیان گەندەڵی پاراستووە، پارتی رۆژی تۆیە و دەست بەکاربە و ئەوەی بن بەڕە بێنە سەر بەڕە.
Top