ململانێكانی عیراق به‌ره‌و كوێ؟

ململانێكانی عیراق به‌ره‌و كوێ؟
ده‌وڵه‌تی عیراق ده‌ستكه‌وتی چنینه‌وه‌ی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م بوو له‌سه‌ره‌تای بیسته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو،سه‌ره‌تای ده‌ستپێكێكی ئاڵۆز بووكه ‌ڕێكخستنه‌وه‌ی سنوورو سیسته‌می نوێ بوو بۆ به‌شێك له‌ جوگرافیای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كوردیش خرایه‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و سنوروسیسته‌مه‌ له‌حوكمڕانی كردن، بونی كورد له‌عێراق ئاماژه‌یه‌ بۆ بونێكی ئاڵۆزو تراژیدی،مێژوێكی پڕله‌ئاڵۆزیه‌ له‌سه‌ر ڕاستی ودروستی ئه‌م بونه،ڕابردوی عێراق پڕیه‌تی له‌سڕینه‌وه‌ی جیاوازیه‌كان ویه‌كڕه‌نگكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی به‌هێزه‌وه،پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ‌‌له‌و ململانێیانه‌ی ده‌گوزه‌رێن عێراق به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێت؟لێره‌دا ده‌توانین گریمانه‌ی ئه‌وه‌ بكه‌ین پڕۆسه‌ی سیاسی عێڕاق توشی نه‌ خۆشی هاتوه‌و پێویستی به‌ فۆڕمۆلێكی چاره‌سه‌ری هه‌یه‌،ململانێكانی عێڕاق هێنده‌ سه‌خت و دژوارن هیچ ئاسۆیه‌كی چاره‌سه‌ری نابینرێت،جارێكی ترهه‌لی پێكه‌وه‌ ژیان بۆ پێكهاته‌كانی عێڕاق بونی نه‌ماوه‌،له‌دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عێڕاق شیعه‌كان حاكمی موتڵه‌قن به‌ڵام نه‌یانتوانیوه‌ كێشه‌كانی عێڕاق چاره‌سه‌ر بكه‌ن وهۆكاری سه‌ره‌كی ته‌نگژه‌ و نیزاعه‌ سیاسیه‌كانن،له‌وه‌ته‌ی كورد به‌ عێڕاقه‌وه‌ لكێنراوه‌ له‌گه‌ڵ حوكمه‌تی سه‌نتڕاڵ له‌كێشه‌دایه‌،له‌عێڕاقدا قه‌یرانی متمانه‌وناسنامه‌و پێكه‌وه‌ ژیان هه‌یه‌ له‌وه‌ته‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ دروست بووه‌ به‌م به‌رپرسانه‌ی ئێستاشه‌وه‌ له‌ڕوانگه‌ی سه‌ربازیه‌وه‌ سه‌یری پرسی كوردو خواسته‌كانی كراوه‌،له‌به‌رامبه‌ر یه‌كپارچه‌ی خاكی عێڕاق گه‌لی كورد سه‌دساڵ بووه‌ قوربانی، له‌ هه‌لو مه‌رجی كۆتای شه‌ڕی جیهانی داعش وئه‌و گۆڕانكاریه‌ حه‌تمیانه‌ی له‌سایه‌ی ده‌ركه‌وتن وئاوابونی خۆری خه‌لافه‌ته‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ كورد له‌سه‌رده‌می گڵۆباڵیزه‌ وكرانه‌وه‌دا نا بێت له‌ عێڕاقێكی پڕكێشه‌دا ئومێدی سه‌وزبونی خه‌ونه‌كانی بنیاد بنێت، دۆخی عێڕاق و ئه‌و ململانێ سه‌خته‌ی تیایدا ده‌گوزه‌رێت به‌جۆرێكه‌ قورسه‌ بتوانرێت وێنه‌یه‌كی ڕونت ده‌ست بكه‌وێت له‌سه‌ر داهاتوی عێڕاق، چونكه‌ نوخبه‌ی تۆتالیتارو عه‌سكه‌رتاریه‌ت حوكمی عێڕاق ده‌كات وهێزو گروپی چه‌كدار هه‌ڕه‌شه‌ له‌داهاتوی عێڕاق ده‌كات، هه‌موئه‌و ململانێیانه‌ی له‌عێراق ده‌گوزه‌رێت له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی نین، جگه‌ له‌ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌كی داهاتوی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ به‌ره‌و پێكدادانی مه‌زهه‌ب گه‌ری ده‌ڕوات به‌رپرسانی سیاسی عێڕاق هیچ ئیراده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیان نیه‌ به‌ته‌واوی گوێڕایه‌ڵ وده‌سته‌مۆ كراون له‌وه‌رگرتنی ڕای موفتی وفتواده‌رانی خۆیاندا ئه‌وه‌نده‌ی به‌(قوم)پابه‌ندن به‌(نه‌جه‌ف)خۆیان گرێناده‌نه‌وه‌، گه‌لی كورد ململانێ وپێكه‌وه‌ی عێڕاقی چنیه‌وه‌، چونكه‌ ده‌وڵه‌تی یاساودامه‌زراوه‌ نیه‌وده‌وڵه‌تی هاوڵاتی نیه‌ یه‌كسان بێت له‌ ئه‌رك ومافدا، گه‌لی كورد ده‌بێت له‌ زهنی خۆیدا له‌وه‌ بێگومان بێت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێڕاق هه‌رگیز برینه‌كانی ساڕێژنابێت،‌ كورد له‌عێڕاقدا هیچ گره‌نتیه‌كی نیه‌،له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دۆخی عێڕاق وهاوكێشه‌ سیاسیه‌كان گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت ئه‌م ده‌وڵه‌ته ‌ڕوبه‌ڕوی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی سیاسی وئابوری و سه‌ربازی بوه‌ته‌وه‌ ئه‌و كێشانه‌ وه‌ك بۆمبێكی ته‌وقیتكراوه‌ به‌ڵام ڕوداوه‌كانی ناوچه‌كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دواخستوه‌ ،ده‌وڵه‌تی عێراق له‌ڕوانگه‌ی لۆجیكی هێزه‌وه‌ سه‌یری هه‌رێم ده‌كات،ده‌سه‌ڵات دارانی عیڕاق له‌ڕوانگه‌ی فاشیزمی عروبیه‌وه پێیان وایه‌ شتێك نیه‌ بۆ ئه‌وان له‌ هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ باشتر بێت بۆ شاردنه‌وه‌وداپۆشینی قه‌یرانه‌كانی ناوخۆی ده‌وڵه‌ت هه‌ربۆیه‌ ململانێ ناوخۆیه‌كان حیده‌رعه بادی ناچار كرد ده‌ستور پێشێل بكات وهێز به‌رامبه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی وه‌ك كورد به‌كار بهێنێت،‌ له‌دوای هێرشه‌كانی حه‌شدی شیعی بۆ سه‌ر كوردستان ده‌سه‌ڵات دارانی عێراق توشی له‌خۆبایبون وغروری هاتوون ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی سێ فاكته‌ره‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌:پاراستنی یه‌كپارچه‌ی عێراق وله‌ناوبردنی داعش وبه‌هێزكردنی سوپاوهێرش كردنه‌ سه‌ر كوردستان،ئه‌وه‌ی ڕونه‌ ئه‌وه‌یه‌ عێراق له‌دروست بونیه‌وه‌ تاوه‌كو ئه‌مڕۆ زه‌مانه‌ی سیاسی وسه‌ربازی تیادا نه‌بوه‌و له‌پڕهاوكێشه‌كان گۆڕاوه‌و كورسی و ژێرده‌سته‌ی بۆكه‌س نه‌بووه‌ له‌خۆبایبونیش له‌سیاسه‌تدا بۆ به‌رپرس وسه‌ركرده‌كان ڕه‌نگه‌ خۆی ووڵاته‌كه‌شی بكێشێت به‌به‌ردی ئه‌لحه‌د دا، له‌ده‌رئه‌نجامدا ئاینده‌ی سیاسی عێڕاق له‌سێ بژارده‌ تێپه‌ڕ ناكات:دیكتاتۆری شیعه‌،دیموكڕاسی، دابه‌شبوون،شیعه‌كان دیكتاتۆریان تاسه‌ر نابێت هه‌رچه‌ند كاری بۆ بكه‌ن به‌هۆی فه‌شه‌لی حوكمڕانی وململانێی ناوخۆیی وهۆكارگه‌لی ده‌ره‌كی،مێژوو سه‌لماندویه‌تی دیموكڕاسی دره‌ختێكه‌ هه‌رگیز له‌ عێڕاق سه‌وز نابێت،ئه‌گه‌ری سێیه‌م حه‌تمیه‌و ڕوده‌دات كه‌واته‌ كورد بۆچی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی پڕ ململانێی هه‌زهه‌بی و قه‌ومی بژی كه‌ ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و دابه‌شبونه‌ كورد له‌به‌رده‌م ده‌رفه‌تێكی ڕاگوزه‌رو مێژوی دایه‌ جگه‌ له‌ یه‌كڕیزی وخۆڕێك خستنه‌وه‌ی خۆی هیچ ده‌رفه‌ت و بژارده‌یه‌كی تری له‌عێڕاقدا نه‌ماوه‌.
Top