تەبایی و پێکەوەژیان وەک زەروورەتێک بۆ ئەم قۆناغە

تەبایی و پێکەوەژیان وەک زەروورەتێک بۆ ئەم قۆناغە
دوای ڕووداوی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ بارودۆخی ھەرێمی کوردستان و عێراق بەجۆرێکی دیکەیە، ناوچەکە لەبەردەم گۆڕانکاریدایە، کاتی ئەوەیە پەرە بە فەرھەنگی‮ ‬پێکەوەژیانی‮ ‬ئاشتیانەی‮ ‬کوردستان بدەین وبەرەو پێشەوەی‮ ‬ببەین،‮ ‬بەم شێوەیە کورد و گوردستان دەبنە نموونەی‮ ‬لێبووردەیی‮ ‬و پێکەوە ژیان لە سەرتاسەری‮ ‬جیھاندا،‮ ‬ئەوکات کۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و تەواوی‮ ‬خەڵکی‮ ‬جیھان بوونمان بەرز دەنرخێنن. ‬
فەلسەفە و فەرھەنگی سیاسەت لە عێراق بەرەو ئاڕاستەیەکی مەترسیدار ڕۆیشتووە، بەھۆی ئەو ناتەباییەی لەنێوان کورداندا ھەبووە بۆ داگیرکردنی کوردستان ئاسان بووە درز بخەنە نێوانمان، پێویستە پەلە بکرێت و ھەموو فراکسیۆنەکان بە یەکگرتوویی‮ ‬و وەکو‮ ‬یەک پێکھاتە کار بکەن بۆ گێڕانەوەی‮ ‬بەغدا بۆ حوکمی‮ ‬دەستوور و وتووێژی‮ ‬ئاشتیانە.
ءھەرێمی‮ ‬کوردستان بە بارودۆخێکی‮ ‬زۆر تایبەتمەند تێدەپەڕێت و نەیارانی‮ ‬گەلەکەمان بەھەموو توانایەکیانەوە خەریکی‮ ‬گەلەکۆمەکی‮ ‬کردنن دژی‮ ‬ھەرێمی‮ ‬کوردستان،‮ ‬لەم کاتەدا‮ ‬یەکڕێزی‮ ‬و‮ ‬یەکخستنەوەی‮ ‬نێوماڵی‮ ‬کورد باشترین‮ ‬ڕێگەچارەیە‮،‬ پێکەوەژیان پڕۆسەیەکی بەردەوام و ھەمیشەییە، پێویستە کوردستان یەکڕێز بێت بۆ بەرەو پێشچوونی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان، نەتەوەی کورد یەکێکە لە نەتەوە ڕەسەن و خاوەن کولتوور و مرۆڤ دۆست و ئاشتیخوازانەی ڕۆژھەڵاتی ناوین، دوای سەدەیەک لە خەبات، وەرزی گەیشتنی گەلەکەمانە بە ئاواتەکانی.
ھەوڵ بۆ تێپەڕاندنی قەیران و چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان لە ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەیە تا ھەمووان پێکەوە بتوانین کوردستان بەرەو ئایندەیەکی گەشتر و ڕووناکتر ببەین، کێشەی ئێمە، کێشەی زەوتکرانی مافە نەتەوەییەکان، داگیرکردن، دابڕاندنی خاک، جینۆساید و سڕینەوەی سیما نەتەوەییەکانمان بووە. کوردستان بە دۆخێکی چارەنووسسازدا تێدەپەڕێت، کورد ئامرازی دیموکراسی و پێکەوە ژیان و تەباییە لە ناوچەکە، پێکەوەژیان یەکێکە لە سەرمایەکانی ھەرێمی کوردستان، بۆیە پێویستە بە ھەموو شێوەیەک ھەوڵی پاراستنی ئەم سەرمایە بدرێت و لە عێراقی تائیفیش وەزارەتێک بە ناوی وەزارەتی "تەبایی و پێکەوەژیان" دابمەزرێت، بۆ ئەوەی تاکەکانی عێراق و کوردستان لە سایەیدا ھەناسەی ئاسوودەیی ھەڵمژن.
Top