ئەرێ تەسلیم بووین ؟!
November 15, 2017
وتار و بیروڕا
جا ئیتر سنگ دەرئەپەڕێنن ،
ھەڕەشە ئەکەن ،
پەنجەی شایەتمان رائەوەشێنن و ئەڵێن : لە سەربەخۆیی زیاترمان قبوڵ نیە و ئەوەی رووئەدا ، تەسلیمبوونە !
بیستووشمە ( بەس نەمبینیووە ) ئەڵێن ھەندێکیش وتوویانە ( فرۆشراین ) !
جا من ئەوەندەم لەسەر ( نا ) ھۆشیاریی ئەم کوردە نووسیووە ، خەریکە تاقەتی نووسینم نامێنێ !
ئاخر زلھێزانی شەرق و غەرب ، ھەر خۆیان بەغدایان ھێنایەوە سەرمان !
ئەمریکا بەشەخسی و بە چەکی خۆی ، دەستی تیرۆریستە داواکراوەکانی لای خۆیانی گرت و تا پردێی ھێنان ! ( تەماشاشمان ئەکا و گەر عەقڵی ئێمە نەبڕێ ، ئەملاتریشیان ئەھێنێ ) !
ئێران کە ژەھرت ئەداتێ و ئەڵێ شەکرە ، بە دەم و بە دەست و بە شتی تریش ! ھەر رۆژەی پیلانێکی شەیتانیت بۆ دائەڕێژێ و خەڵکانێکێش بە دڵ و بەگیان ئامادەی جێبەجێکردنین !!
تورکیا ،، ھیچ ناڵێم ، بەس ئەوەیە کە ئەیبینین !
ئێ لە ناوخۆش ئەوە وەزعەکەیە کە ئەیزانین ،،
نیوەمان ، ئامادەی جاشایەتین !
زۆرینەی نیوەکەی تریشمان ، کە بوومەلەرزەیەک دێ ، سلف لێ ئەدەین و ھەڵدێین !
ئیتر پێم ناڵێی ،،
لە نێو ئەم بێ ئەخلاقییەی کە پێی ئەووترێ سیستمی نوێی جیھان ، حکومەتی ھەرێم چی بکا ؟!
بدەینەوە شاخ و ببینەوە بە کارت بە دەست ئەم و ئەو ؟!
یا کوردستان ببێ بە سووریا و ھەولێریش ببێ بە حەلەب ؟!
کەس نەڵێ ، ئەبوو ریفراندۆم نەکەین ، چون یەکێ لە شانازییەکانی ئێمە ، ریفراندۆم و بەڵێ بۆ سەربەخۆیی بوو ، رۆژێکیش دێ ئەیبینن !
خەڵکانێک خاکیان فرۆشت ، کەچی ھێشتا دەھۆڵی خاکپەروەری لێ ئەدەن ! ئێمە داستانی ( پردێ و مەحموودییە ) مان ھەیە و ئینجا موفاوەزاتیش بۆ پاراستنی خاک ئەکەین !
بەسەرھاتێک ( تەنیا ) بۆ خۆشی و ( تەنیا ) بۆ مەعناکەی ئەگێڕمەوە و تکایە بەلاڕێیدا مەبەن ، تکایە !
ساڵی 1993 لە کۆبوونەوەیەکدا ، بەرپرسێکی باڵای یەکێتی ، بە بەرپرسێکی خۆیانی لە دەڤەری بادینان وتبوو : باشە ئێمە ئەو ھەموو پارەیە بۆ بادینان سەرف ئەکەین ، ئێوە چیتان کردووە ؟!
بەرپرسەکەی بادینانیش وتبووی : ئێمە بەو پارەیە ھەوڵمان داوە جەلۆ بکەین بە جەلال !
جا ھەوڵەکانی ئێستای حکومەتی ھەرێمیش ھەر شتێکی لەو بابەتەیە ،،
با باکوری عێراق بکاتەوە بە ھەرێمی کوردستان ، ئەوکات خوا لە سوڵتان مەحموو گەورەترە .