بارزانی بەرەو کوێ ...

بارزانی بەرەو کوێ ...
پاش ئەنجامدانی ریفراندووم لە ٢٥ی ئەیلول و ھاتنە کایەی ھەندێک رووداو، ھاوکێشەکانی سیاسی و ئابووری و سەربازی و ئیداری ھەرێمی کوردستان گۆرانیان بە سەر دا ھات. کوردستان ھەنگاوی زۆر گەورەی نا و لەھەمان کات شکستی گەورەشی رووبەروو بووەوە بەلام ئەم شکستە بە واتای رووخان و رامالینی ھەرچی لەم ماوەی رابردوو کراوە نیە .
سەرۆک مسعود بارزانی کە سەرکێشی ئەوەی کرد کە کوردستان بکاتە دەولەت و بە پراکتیک ھەنگاوی بە ھێزی بۆ نا و خوراگریشی بۆ کرد ھەنگاوێکی کەم نەبوو نەخاسمە لە رۆژھەلاتی ناوەراست کە دیموکراتیەت پێی نامۆیە و مافی گەلان بە رۆژی رووناک بن پێ دەخرێت ، جوگرافیای کوردستان دوای رێکەوتنی سایکس – بیکۆ کە کەوتووتە نێوان ھەندێک دەولەتی تینوو بە خوینی کورد کە ئەگەر لە ھەموو شتێک ناکۆک و دژ بە یەک بن لە بەرامبەر ھەنگاوەکانی ماف خوازی کورد کۆکن .
بارزانی تەمەنێکی دوور و درێژی لەگەل رژێم و دەسھەلاتدارە جوراوجۆرەکانی بەغدا تاقی کردووتەوە و دەکرێت بلێن بە تەمەنترین رابەری کوردە کە رووداوکانی عێراق ھەر لە زەمانی مەلیکی تا دەگاتە دووای مالکی بە پراکتیک دەست و پەنجەی لەگەل نەرم کردووە و بۆ مافەکانی گەلی کورد ھەولی داوە ، خویندنەوەیەکی ووردشی بۆ دەسھەلاتدارانی بەغدا ھەبوو کە رێرەوی دەسھەلاتیان بەرەو چ ئاراستەیەک دەروات .
بارزانی بە حوکمی ئەوەی لە ناو سروشت و بنەمالەیک لە دایک بووە و پەیرەوی مەکتەبێکە کە سەربەخۆیی و رزگاری گەلەکەی ئامانجی کۆتایی ئەو بووە و ھەموو ھەنگاوێکی بۆ گەیشتن بەو ئامانجە و ئەو ئاراستەیە بووە بۆ ئەم راستیەش مێژوو گەواھیدەرە ، ھیچ کات چاوی لە کورسی و دەسھەلات نەبووە مەگەر بۆ خزمەت کردنی دۆزی رەوای گەلەکەی بۆ ئەوەش ھەر لە سەرەتای کاری سیاسی و لەکاتی دانووستانەکانی ١٩٧٠ دەسھەلاتدارانی ئەوسای عێراق ھەولیان دا کە بارزانی رازی بکەن بە کورسی و دەسھەلاتێکی زۆری بدەنی لە عێراق بەلام ئەو بە بێ یەک و دوو رەدی کردەوە چونکە دەی زای کە ئەم دەسھەلاتە ناکەوێتە خزمەتی گەلەکەی و بەرژەوەندی سەربەخۆی کوردستان کە گەورەترین ئامانجی بووە،
لە دووای ئەو کات و لە شۆرشی ئەیلولیش دەست بەرداری چەندین پۆست و پلە و پایە و بەرژەوەندی تاکە کەسی بووە کە زانیویەتی ھاوتەریب نین لەگەل دۆزی رزگاریخوازی نەتەوەکەی و لەم پێناوە زۆر قوربانی بە خۆی داوە کە خۆی نەبێت رەنگە زۆر کەس ئەم راستیانە نەزانێت چونکە سروشتی بارزانی وایە خۆشی لە پێ ھەلدان نابینێت .
لە کاتی راپەرین و دوای راپەرین گەورەترین سەنگەر و بە ھێزترین پالپشتی دروست بوونی کیانی کوردی بوو و ھەولی یەکجار زۆری داوە بۆ ئەوەی ھەناسەیەک بۆ کورد بگەرێتەوە و دیموکراتیەت پێشانی جیھان بدات و ھێزی لیبوردەی کورد بە دیار بکەوێت ، وەکو بەڕێ کردنەوەی چەند فەیلەقی سوپای عیراق کە لە دووای ڕاپەرین کەوتبوونە دەست کورد بە بێ ئەوەی دەست بۆ کەرامەتیان ببردرێت بە رێزەوە بەرەو بەغدا بەرێ کران ھەر چەندە ھەندێکیان دەستیان بە خوێنی رۆلەکانی کورد سوور بوو ، لە خۆتان بپرسن کامە وولاتی رۆژھەلاتی ناوەراست و کامە سەرکردە ئەم ھەلویستە جوامێرەی دەکرت لە کاتێکدا ھێشتا جەستەی نیشتیمان خوێنی لێ دەچۆرا بە دەست ئەنفال و کیمیابارن و وێرانکاری .
پاش ھەلبژاردنەکانی یەکەمی دووای راپەرین جگە لە بارزانی کێ بوو کە لە مافی رەوای خۆی و حزبەکەی خۆش ببێت سەرە رای ئەوەی کە براوەی ھەلبژاردنەکان بوو و دەی توانی حوکم لە سەر ھەموو کوردستان بکات و کورسی خۆی بە ھێز بکات و نەیارانی لەناو بەرێت بە ھەمان شێوەی کە لە دەوروبەر رەچاو دەکرێت، بەلام ئەو ھات و ھەندێک لە مافەکانی خۆی بەخشییەوە براکانی و گووتی با وەکو برا و بە مافی یەکسان لەم وولاتە بژین ، بەلام بە داخەوە براکانی ئەم ھەلوێستە جوامیرانەیان قۆستەوە و بە رێرەوێکیان برد کە ئەنجامەکەی لای ھەمووان ئاشکرایە .
پێش ٢٠٠٣ بارزانی خاوەن مالێکی گەورە بوو بۆ کۆ کردنەوەی ھەموو رەنگ و ھەموو دەنگەکانی میللەتێکی چەوساوەی عێراق و ھێزی بە بەر کردنەوە و ھانی دان کە خوارگر بن . بە شاھێدی خۆیان کە ئێستا دەسھەلاتداری عێراقن وەکو جعفری و مالکی و عبادی و عامری و .... ھێز و وورەیان لە بارزانی وەردەگرت و لە سەر نان و ئاوی بارزانی بەردەوامیان بە ژیان و خۆ رێک خستنەوە دەدا ، بەو ھیوایە کە بەلێ ئەوانە چەوساوەی دەستی زۆردارن و دووا رۆژ برا دەبین لەم وولاتە و ئەمەکی ئەو رۆژانەیان لە بەر چاو دەبێت .
دووای رووخانی رژێمی دیکتاتۆری و لە کاتی حاکمی مەدەنی ئەمریکا لە عێراق بارزانی بە ھێزترین داکۆکی کاری دانانی دستوری عێراق بوو کە تا پێ کرا مافەکانی گەلی کوردستانی تێدا چەسپاند بە جۆرێک چیتر کورد کەسی پلە دوو و ماف خوراو نەبێت لە عێراق و وەکو برا و بە یەکسانی لەم وولاتە بژین تا رۆژی سەربەخۆی کوردستان ، لەو کاتەش زۆر ھەول درا بارزانی لە بەرامبەر وەرگرتنی پلە و پۆست دەست بەرداری ھەندێک لە مافەکانی کورد ببێت وەکو پێشمەرگە و کەرکوک و ... بەلام کەس پێی نەکرا ئیرادەی ئەو بلەرزێنێت ، ھەمیشە داکۆکی کاری بە تینی مافی کەلی کوردستان بوو.
کاندیدی سەرۆک کۆماری عیراق بوو و ئەمریکاش زۆر ھەولی رازی کردنی ئەوی دەدا بەلام ئەو رەدی کردەوە کە بۆ دەسھەلات و کورسی و مێژووی سەرۆکایەتی عێراق پشت لە گەلی خۆی بکات .
کە لە ٢٠٠٥ یش سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانی وەرگرت پاش پێداگری زۆری دۆستان و راگرتنی بالانسی کوردستان لە بەرامبەر عێراق و ناوەندی بریار قبولی کرد ھەر چەندە لە چەندین بۆنە گووتویەتی کە پەشیمانم کە ئەمەم قبول کرد و درێژ کردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی دەگەرێتەوە بۆ دۆخی ھەستیاری کوردستان کە لە شەر و مەترسیەکی گەورە دابوو و نەبوونی کاندید و کەسێکی بەھێز بۆ ئەم پۆستە تەواو کەری مانەوەی بارزانی بووە لەم پۆستە ، و دەلێت لای من پێشمەرگەی کوردستان بەرزترین پلە و پیرۆزترین ئەرکە و دەبینین کە دووای سەرۆکایەتیش ھەر پێشمەرگەیە .
دووای شەری داعش بارودۆخی عێراق رێرەوی ئاسایی خۆی گۆریبوو ، ھێزی بیگانە شەری بۆ عێراقی شیعە دەکرد و سوونەکان دەچەوسێندرانەوە ، ئاین و ئاین زاکانی تر لە شوێنی خۆیان دەر بەدەر دەکران ، ملیشا و تایفەگەری مەزھەبی و دەستەیی بالی بە سەر زۆر ناوچەی عێراق دا کێشابوو ، مەترسی ھێرش کردنە سەر کوردستان ھەبووە ، بارزانی ئەم دۆخەی دەخوێندنەوە و دەی زانی کە لە داھاتوو ئەم ئالا رەشانە بەرەو کوردستانیش دێن چ رفراندووم بکرێت یان نەکرێت، لە بەرامبەر ئەمە بارزانی ھەولی ئەنجامدانی رێفراندۆمی دا و ویستی بە ھەموو جیھان و بە عێراق و دەوروبەریش بلێت کە کورد بە شێوەیەکی دیموکراتی داوای جیابوونەوە لە عێراقی تایفی و مەزھەبی دەکات و بەلکو بەو رێگەیە کۆمەلگای نێو دەولەتی وولامی رەوای کوردستان بداتەوە وتووشی شەر نەبین ، ئەوە بوو ھەموو حزبەکانیش بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم ھاورا و کۆک بوون لەگەل بارزانی و ھەموو خەلکی کوردستان بە ناوچە تازە ئازاد کراوەکانیش دەنگیان دا و زیاتر لە ٩٢% خوازیاری جیا بوونەوە لە عێراق و دامەزراندنی دەولەتی کوردستان بوون .
ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ھەنگاوێکی گەورە و بۆیر کە لە دووای راگەیاندنی کۆماری کوردستان لە مەھاباد بە گەورەترین ھەنگاوی کورد ھەژمار دەکرێت ، بەم کارە بارزانی شکۆ و گەورەی و باوەر بە خۆ بوونی بۆ گەلی کورد گەراندەوە و ئەگەر بۆ رۆژێکیش بیت تاکی کورد ھەستی بە کوردایەتی و جوداتی خۆی کرد لەگەل داگیر کاران،
دووای ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی ئیرادەی کورد ، بارزانی کە سەرقالی تۆکمە کردنی بناغەی دروست بوونی دەولەتی کوردی بوو و سەنگەرەکانی بەرڤانی قایم دەکرد ئەوەی کە چاوەرووان کراو نەبوو رووی دا ، و خیانەتی مێژووی و سەنگەر چۆل کردنی لایەنێکی کوردی و بە ھاناوە نەھاتنی دۆستانی گەلی کورد و ھێرشی ھێزی دەرەکی دژ بە کوردستان و ھەول بۆ شەری براکوژی و دوو ئیدارەیی و چاوپۆشی ھاوپەیمان و دۆستانمان وای کرد تا ئیرادەی بەرەڤانی لە کەرکوک و ھەندێک ناوچەی تری کوردستان بشکێنرێت و پاشەکشەیەک رووی دا کە دلی ھەموو کوردی کە دلی بۆ خاک و ئالا لێ دەدات تاساند و خەمێکی قوولی خستە ناو جەستەی نیشتیمان ، کە گومانم نیە پشکی شێری ئەو خەمە بەر ناخی بارزانی کەوت .
ئەگەر ئەو شەرەی کە لە پردێ و زووممار و مخمور و چەند ناوچەیەکی تر کرا ئەگەر لە حەمرین کرابا و ئەو خۆ راگریە و حەماسەتی پێشمەرگە و خۆبەخشەکان لەوێ بوایە بێ گوومان ھاوکێشەکان بەم شیوەیە نەدەبوون و رێز لە ئیرادەی گەلی کوردستان و خوێنی شەھیدان دەگیرا ،
دووای ئەو رووداوانە کە ھاوکات بوو بە کۆتای ھاتنی وادەی سەرۆکایەتی ھەرێم سەرۆک بارزانی پۆستی خۆی وەکو سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەلپەسارد و دەسھەلاتەکانی دابەش کردن، ھەرچەندە پەیوەندی بە بارودۆخەکەوە نیە بەلکو لە سەر بنچینەی باوەری بارزانیە بە دیموکراتی و دەستاودەست کردنی دەسھەلاتە ، پێش ئێساش بارزانی لە زۆربەی بۆنەکان باسی لە کۆتای ھێنان بە درێژ کردنەوەی وادەی سەرۆکایەتی و دووبارە خۆ بەربژێر کردن کربوو و بە بڕوای زۆر کەس بارودۆخ بەو شێوەیەش نەبوایە بارزانی ئەم کارەی ھەر دەکرد . بەلام بیرکردنەوەی جیاوازی لێ کەوتەوە ، ھەر چەندە زۆربەی خەلک گەشبینن کە بە رەھا بوونی بارزانی لەم پۆستە باشتر لە جاران دەستی کراوە دەبێت بۆ کارکردن لە بەرژەوەندی دۆزی رزگاریخوازی نەتەوەیی کوردستان و ھەنگاوی گەورەتری دەبێت کە لە داھاتوو چاوەروانی لێ دەکرێت چونکە ئەگەر پێداچوونەوە بە خەبات و ئەزموون و کەسایەتی بارزانی بکەی ئەوەت بۆ دەردەکەوێت کە ھەر ھەنگاوێکی لەوەی پێشتر گەورەتر و بە ھێزتر بووە ، بۆیە بە باوەری زۆر لە چاودێران و کالبوانی نێو سیاسەتی ناوچەکە ئەم ھەنگاوەی بارزانی بە ھەنگاوێکی باش و لە جێی خۆ دەبێنن! بۆ ؟ چونکە بەم کارە، بارزانی پێمان دەلێت کە کورسی و پلە و پۆست ھیچ کات بۆ ئەو ئامانج نەبووە بەلکو کەرەستە بووە بۆ گەیشتن بە ئامانجی گەورە کە سەربەخۆی کوردستانە و ئێستا کە بارودۆخی کوردستان گەیشتووتە ئەم قۆناغە ھەستیارە و کوردستان کارتی بە ھێزی سەربەخۆی لە دەستە و رۆژێک دێت کە بیخاتە روو ، لە ھەمان کات پارچەکانی تری کوردستان لە خۆ رێکخستنەوە و ئامادەکاری دان، گۆرانکاری لە ناوچەکە روودەدەن، دژ بەری ئێران و ئەمریکا گەیشتووتە ترۆپک و ئابووری و ھەروەھا ڕامیاری تورکیە بەرە دارمان دەچێت و سوریاش چاوەرێی پارچەبوونە و عێراقیش بە ھێزی بیانی بەرەڤانی لە خۆی دەکات ، گەشبینی ھەیە بۆ دانانی بناغەیەکی تۆکمە و بە ھێز و دووبارە دروست بوونەوەی دەولەتی بە ھێزی کوردستانی گەورە لە ناوچەکە و نەمانی نەخشەی سایکس – بیکۆ بە تایبەتی کە ئێستا یار و نەیار و دۆست و دوژمن بارزانی بە مەرجەعی کوردستان دەزانێت لە ھەموو پارچەکانی کوردستان و بارزانی دەبێت بۆ ئەم ئەرکە گەورەیە خۆی تەرخان و ئامادە بکات .

Top