وازهێنانی سەرۆک بارزانی و سعد حەریری لە ماوەی ۱٥ رۆژ

وازهێنانی سەرۆک بارزانی و سعد حەریری لە ماوەی ۱٥ رۆژ
سەرتای پلانێکە بۆ دەست بڕینی ئیران لە ناوچەکە ئێران ماوەی چەند ساڵێکە بە پان و درێژی تەراتێن دەکات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست لە هەموو کون و کەلەبەرێک وەردەدات بۆ تەواو کردنی ئەو ڕێرەوەی دەیگەینێتە سەر دەریای ناوەراست ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی نیگەرانن لەم بارودۆخەی ناوچەکە بەتایبەتی سعودیا و ئیسرائیل، بۆیە ئەمریکا نەیدەویست بەبێ هیچ بەهانەیەک ڕێگری بکات لە ئیران کەواتە دەبێت ڕێگای بدات ئیران لە سنوری خۆی زیاتر بێتە دەر و بیخاتە تەڵەکەوە لە سوریا و لوبنان و عێراق هەموومان دەزانین ئیران تەواو کۆنترۆڵی کردوون، بەڵام دیسان بەریتانیا و فەرەنسا لەم باروودۆخەش کە دەگوزەرێ بەرژەوەندی ئابورییان هەیە، بۆیە بێ هەڵوێستن بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران روسیاش لەم نێوەندەدا تەنها بەدوای بەشی خۆیەتی لە ناوچەکە
ئێستا چی ڕویدا بارزانی ڕیفراندۆمی کرد ئیران بە ئاشکرا تەداخولی سەربازی کرد و ئەمریکا پشت ڕاستی کردەوە لە بەشداری قاسم سولێمانی لەم هێرشەی بەناوی حەشدی شەعبی بەچەکی ئەمریکی بەڵام هێشتا ماویەتی، چونکە چیرۆکی ڕیفراندۆم کۆتایی نەهاتووە و لە داهاتوو دەبێتە بابەتێکی گەرم گومانیشم لەوە دا نیە دەبێتە بناغەیەکی باش بۆ بنادنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان.

حوسیەکانی یەمەن تەنگەیان بە سعودیا هەڵچنیووە ماوەی چەند ساڵێکە بە هاوکاری کۆماری ئیسلامی ئیران لەم ماوەیەی رابردووش دا موشەکێکی دورهاوێژی ئیرانی بە دەست حوسیەکان ئاراستەی هاوپیمانە پڕ پەتڕۆڵەکی ئەمریکا کرا ئەوەشیان جێگای قبوڵ نیە لە لایەن ئەمریکا، لە ئه گەر بێدەنگ بونیشی واتە ئەمریکا هیچ وجودی نەماوە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەگشتی.

حیزبوڵای لوبنان چەندین ساڵە لە نزیک سنورەکانی ئیسرائیل هەڕەشەی فەتح کردنی ئیسرائیل دەکەن، ئیستاش هەرەشەکانیان زیاد کردوون بۆ سەر ئەم وڵاتەی ئابوری ئەمریکای بەدەستەوەیە ئەوەشیان بە هیچ شیوەیەک مایەی قبوڵ کردن نیە لە لایەن ئەمریکا بە هەردوو حیزبی کۆماریەکان و دیموکراتەکان چونکە ئەم هەوڵەی حیزبوڵا و ئیران واتە لێدانی ئەمریکا لەو ناوانەدەدا.

بارزانی و حەریری بۆ وازیان هێنا لە کورسی دەسەڵات￷￵￷!!
چونکە گۆڕانکاریکان خێراتربوون لەوەی پیلانی بۆ داڕێژرابوو
بە بۆچوونی من جگە لەوەی سەرۆک بارزانی و حەریری دوو کەسایەتی و سیاسی و دوو سەرکردەی گەلەکانی خۆیانن دوو کەسی باوەڕپێکراوی ئەمریکان هەردووکیشیان بە چاودێری و هەماهەنگی و لەو نەخشە و پیلانەی ئەمریکا بۆ لەناوبردنی ئیران دایڕیشتووە دەستان لەکار کێشایەوە، لە داهاتوو دا هەموو ئەو کێشمە کێشم و سیانۆیانە دەبینین کە هەن، بەڵام لای زۆربەمان سەیر و حەجیب بێت.
Top