نامەیەکی کراوە بۆ بەڕێز عومەری سەید عەلی

نامەیەکی کراوە بۆ بەڕێز عومەری سەید عەلی
لە (سوورە مەرگەیی) گەندەڵکارەوە بۆ (عومەری سەید علی) رێکخەری گشتی گۆڕانخوازان
تۆ وەک پێشمەرگەیەکی کۆن و گۆڕانخوازێکی ئێستا بە پلەی وەزیر خانەنشینی، منیش وەک پێشمەرگەیەکی کۆن و خۆت گوتەنی گەندەڵکارێکی ئێستا بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینم، دەوەرە تۆی گۆڕانخواز و منی گەندەڵکار لە پێناو رچەشکێنی و هەنگاونان بەرەو گۆڕانکاری ریشەیی و بنبڕ کردنی گەندەڵی مووچەکەانمان وەرنەگرین و بیبەخشین بە هەژار و کەمدەرامەت و بنەماڵەی شەهیدان، خۆ ئەگەر ئەو پێشنیارەی من قبوڵ نەکەی و دەستبەرداری مووچەکەت نەبی، شەرمە بە خۆت بڵێی گۆڕانخواز و بانگەشەی پێشڕەی گۆڕانخوازان.و شەڕی گەندەڵکاران بکەی.
سوپاس و پێزانینم بۆ هەر کەسێک کە ئەو نامەیە دەگەیەنێتە دەستی بەڕێزیان.
Top