پێشەڵكاری دەستور لە حكومەتی پارێزگاكان
November 11, 2017
وتار و بیروڕا
ئەوە رۆیایەكی روونە ومەبەست لە هەڵسوكەوت كردن لە گەڵ حكومەتی پارێزگاكان هەر ئەوەی لێدەكەویتەوەو بەس چوون حكومەتی دەستەلاتدارانی شیعی لە بەغدا بە سوود وەرگرتن لە ووڵاتانی ئیقلیمی هەدەفی سەرەكییان كوردستانە.
هەرچەندە كە ئەو پێشەڵكردنەكی ئاشكرای ئەو دەستورەیە كە ئەوان باس لە سەروەریەكانی دەكەن هەر وەكوو لە مادەی (117 لە برگەی یەكەم)ــدا هاتووە: " یەكەم: ئەم دەستوورە لە بەرواری پیادەكردنیەوە دان بە هەرێمی كوردستان و ئەو دەسەڵاتەی ئێستایدا دەهێنێت وەك هەرێمێكی فیدرالی ".
یان لە مادەی 23ــی دەستور دا هاتووە:" حكومەتی فیدرالی دەتوانێت دەسەڵاتی خۆی ببەخشێت بە حكومەتی هەرێم و بەپێچەوانەشەوە بە ڕەزامەندی هەردوولا، ئەوەش بە یاسا ڕێكدەخرێت ".