کێ وڵامێکی کوردانەی ئەو پرسیارە دەداتەوە

کێ وڵامێکی کوردانەی ئەو پرسیارە دەداتەوە
هەر کوردێک گومانی لەوە هەبێ کە ئەردۆغان و قاسم سولەیمانی، مالیکی و عەبادی، مەهدی موهەندیس و هادی عامری، یان هەر تورک و فارس و عەرەبێکی تر، نەک هەر لە بەشە کوردستانی داگیرکراوی ژێر دەسەڵاتی خۆیان، بەڵکو لەسەر هەر چوار پارچەی کوردستان دژی سادەترین مافی کورد نین و کوشت و بڕی کوردیان لە ئەجێندا و کارنامەی سیاسی خۆیاندا هەڵنەگرتووە و لە زەوت کردنی خواستە نەتەوەییەکانی کورددا ناچنەوە سەر سفرەی شۆڤێنیزم، ئەو کەسە یان کورد نییە، گێل و دەبەنگە، یانیش خۆفرۆشی و وڵاتفرۆشی بە شیرەوە خواردووە.
ناگەڕێمەوە بۆ مێژوو، هەر دوێنێ بوو کاتێک سەرۆک بارزانی گوتی: کوردیش مافی خۆیەتی وەک تورک و فارس و عەرەب و هەر نەتەوەیەکی تری سەر رووی ئەم زەمینە خاوەنی ئاڵای خۆی بێ و بتوانێ بە ئازادی بڕیار لە مافی چارەنووسی خۆی بدات، هەموو ئەوانە چوونە پاڵ یەک و روون و ئاشکرا گوتیان نابێ کورد خاوەنی ئاڵا بێ و ئێمەش بڕیار لە چارەنووسی دەدەین، لەگەڵ بوونی ئەو راستییە حاشا هەڵنەگرەش هەندێ دەستە و گرووپی کوردی و فراکسیۆن و پەرلەماتاری کورد، دەنگیان خستە پاڵ دەنگی تورک و فارس و عەرەب و ئەو مافەیان رەوای خۆیان نەدەدی و بوونە پارێزەری یەکپارچەیی خاکی عێراق، جا پرسیارەکە ئەوەیە: تۆ بڵێی ئەردۆغان و قاسم سولەمانی و مالیکی عەبادی و مەهدی و عامری، یان راستتر بڵێین: تورک و فارس و عەرەب بۆ کورد دڵسۆزتر بن لە سەرۆک بارزانی؟؟؟
Top