پشتگیری رووسیا هاوكێشەكانی گۆڕی

پشتگیری رووسیا هاوكێشەكانی گۆڕی
لە كاتێكدا مەترسییەكی گەورە هەبوو بۆ سەر هەرێمی كوردستان و كەوتنی كەركوك، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا بۆ هەموو جیهان ئاشكرای كرد كە لە هەرێمی كوردستان پەرە بە كارەكانیان دەدەن و گرێبەستی نوێی لە لە گەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم واژوو كرد. هەڵوێستی رووسیا لەبارەی گشتپرسیی هەرێمی كوردستان نەگۆڕاوە و مۆسكۆ رێز لە خواست و داواكارییەكانی گەلی كورد دەگرێت و، بەردەوامی دەدەنە كار و چالاكی كۆمپانیا رووسییەكان لە هەرێمی كوردستان و، جەختیشی كردەوە كارەكانیان فراوانتر دەكەن. لە هەمووی گرنگتر كونسوڵخانەی رووسیا لە هەولێر دووپارتی كردەوە لەوەی دۆستی گەڵی كوردن و، پۆتینیش لە سەردانەكەی بۆ تاران جەختی لەوە كردەوە كە گەڵی كورد خاوەن پێگەیەكی بەهێزی نێودەوڵەتین و پێویستە رێز لە خواستەكانیان بگیرێت. ئەم پشتگیریەی سەرۆكی رووسیا، زیاتر پێگەی هەرێمی كوردستانی پتەو كرد.
دوای ئەمانەش هەر چەندە هەرێمی كوردستان لە ژێر هەڕەشەیەكی گەورەی نێودەوڵەتیدا بوو، بەڵام كۆمپانیای رۆزنەفت، پشكی گرووپەكانی كۆمپانیاكەی لە رێككەوتننامەی هاوبەشی وەبەرهێنان لە بواری وزە لەگەڵ هەرێمی كوردستان 80% دەبێت و بڕی پارەی تەرخانكراو بۆ هەریەك لە پێنج بلۆكەكە لە 40 ملیۆن دۆلاری ئەمریكییەوە دەستپێدەكات و تاوەكو 110 ملیۆن دۆلار دەڕوات.
لە لایەكیترەوە، 16 كۆمپانیای توركی لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن و بە سەرمایەی 130 ملیۆن دۆلار، ئەمە بێجگە لەوەی كە لە 10 پڕۆژەی دیكەشدا بەشدارن و سەرمایەی ئەم 10 پڕژەیەش دەگاتە 666 ملیۆن دۆلار، ئەمەش وای كردووە كە توركیا بخاتە ژێر فشارێكی گەورەوە بۆ ئەوەی پەیوەندییەكانی لە گەڵ هەرێمی كوردستان ئاسایی بكاتەوە. ئەمانە و گرێبەستە نەوتییەكانی پەنجا ساڵەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە گەڵ كۆمپانیا زەبەلاحەكانی وڵاتانی زلهێز و، هەناردە كردنیان لە رێگەی خاكی توركیاوە، وایان كردووە ناوەندەكانی بڕیاردان پشت لە هەرێمی كوردستان نەكەن و ببنە پاڵپشتییەكی گەورە بۆ هەرێمی كوردستتن. بۆیە پێویستە خۆڕاگر و پشوو درێژبین و هاوكاری حكوومەت و دەسەڵاتی سیاسی كورد بكەین بۆ دەرباز بوون لەو گێژاوە سیاسی و شەڕە سەپێنراوەی ئیقلیمیدا.
Top