کاتەکەی گونجاو نەبوو هاوڕێ!
November 8, 2017
وتار و بیروڕا
لای هەمووان ئاشکرایە داواکاری حیزبەکانی تر دەکەوێتە چوارچێوەی ئەو موئامەرەیە ئیقلیمی و ناوخۆییەی کە ئێستا بۆ لاوازکردنی پارتی دانراوە و پشتیوانی کردنی سیاسەتی حیزبەکانی تر ڕاستەوخۆ بەواتای پشتیوانی بۆ لاوازکردنی ئەو پارتەی کە ئەو هەڤاڵانەمان پۆستیان بە بۆنەوە وەرگرتووە.
ڕاستە ئەشێ ئێرە ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتیە جێگای وەها باسێک نەبێت، بەڵام نادیدەگرتنی ئەم هەڵە گەورەیەش کارەسات دەخولقێنێ، بۆیە وا پێویست دەکات جار بە جار بە زمانی خۆیان و بە هەمان ڕێگای ئەوان بەکاریان هێناوە بیریان بهێنینەوە کە ئەوان کێ بوون و لەکوێ دەبوون ئەگەر پارتی نەبا؟!
ڕێز و خۆشەویستی....