هەڵوێستی ئەمریكا و پاوانخوازی عێراق لە دوای 16 ئۆكتۆبەر

هەڵوێستی ئەمریكا و پاوانخوازی عێراق لە دوای 16 ئۆكتۆبەر
دوا بەدوای ئەوەی كە ئەمریكا سیاسەتەكی ناروونی لە بەرانبەر ئەو هێرشەی میلیشیاكانی حەشدی شیعی و كتایب حزب اللەی لوبنانی و هەر وەها سوپای پاسداران هەبوو لە كاتی ئێستادا سیاسەتەكانی ئەمریكا گۆڕانی بە سەردا هاتووە، هەر بۆیەش ئەمریكا دژی ئەوەیە كە حكومەتی ناوەندی دەست بەسەر سێ‌ كوچكەی سوریا،عێراق و توركیا و ناوچەی ستراتیجی فیشخابوردا بگریت بە تایبەتی كە لە كاتی ئێستا حكومەتی عێراق، حكومەتەكی مەزهەبی، تائیفی، شیعییە.
بەڵام پرسیاری سەرەكی ئەوەیە هۆكار چییە لە كاتەكدا كە ئەمریكا لە چوارچێوەی دەستور رازی بووە بۆ ئەوەی دەست بە سەر هەموو ناوچە سنورییەكاندا بگریت بەڵام رێگری لە فیشخابور دەكات؟
ووڵامی پرسیارەكە روونە سەرەرای ئەوەی كە ئەمریكا لە كاتی ئێستا بە پێی ئەو بەرژەوەندییانەی كە هەیەتی هەڵسو كەوت دەكات و لە كاتی ئێستاشدا ئەو شوێنە تاكە كە هەرێمی كوردستان و ئەو بەشەی رۆژئاوای كوردستانە كە بە دەست كوردەكانە و ئەمریكا لە گۆرەپانی سیاسی تەنیا لەو شوێنانە ماوە و ئەگەر هاتوو ئەو دەروازەیە بكەویتە دەستی حكومەتی عێراقی شیعی ئەو ناوچەیە لە ژێر دەستی ئەمریكاوە دێتە دەرەوە و ئەوەش دەبیتە هۆكارەك بۆ ئەوەی ئەمریكا نەتوانیت هاوكارییەكانی بۆ رۆژ ئاوای كوردستان بنیریت.
سەرەرای ئەوەش ئەو ناوچەیە شوێنەكی باشە بۆ ئەوەی ئەمریكا ركابەری ئەو لایەنانە بكات كە دژایەتی ئەمریكا دەكەن.لە لایەكی ترەوە روسیا لە كۆنەوەی داوای گەیشتن بە ئاوە گەرمەكان كە خەلیجی عەربییە.
سەرەرای ئەوەی كە سیاسەتی ئەمریكا لە بەرانبەر ئێران و توركیا و عێراق زۆر روونە بەڵام پێدەچیت كە هاوكێشەكان زیاتر روون ببنەوە و یانیش پێدەچیت ئەوە دەست پێكردنەوەی پلانەكی نوێ‌ بیت بۆ دارشتنەوە سنورەكانی سنوری نوێ‌ بۆ ئەو ناوچانە.
Top