کاریگەریی هزرو فەتوا لە بارودۆخی کەرکوک و ناوچەکە
October 23, 2017
وتار و بیروڕا
(إِنَّمَا السَّبِيلُ عَلَى الَّذِينَ يَظْلِمُونَ النَّاسَ وَيَبْغُونَ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ أُولَٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ)
ئاشکرایە کە جارێکی دیكه میللەتە سەربەرزەکەمان تووشی ستەم و دەربەدەری و ناڕەحەتی بۆتەوه بەدەستی ستەمکارانی ناوچەکە، بەتایبەتی کارەساتە دڵ تەزێنەکەی شاری کەرکوک و دوزخورماتووی سەربەرز، شاری کەرکوک ئەو شارەیە کە لە رووی ئايینیيەوە شاری پێکەوەژیانی ئايینیيە، چونکە لە مێژوودا ئەم پێکەوەژیانە بوونی هەیە، لە روی مەزهەبیيەوە لە ٩٨% سوننەن کە کورد و عەرب تێيدا بەشدارن و زیاتر لە ٨٠٠ مزگەوتی تێدایە وی لە دوای ٢٠٠٣ بەتایبەتي و بە هاندانی سەلەفييەکان و لایەنێکی کوردی لە ناوچە کوردنشینەكان ژمارەیەکی زۆر لەم مزگەوتانە هاتنەکایەوە، بەڵام ئێستا چی رووی داوە؟
ئێستا شەڕێکی عەقیدەیی لە کەرکوک دەکرێت بە گۆڕینی موعتەقد و بڕوای سوننەکان بۆ شیعە ـ من بۆ وا دەڵێم ؟
چونکە گەر لە یادتان بێت پێش داعش دەزگای وەقفی شیعی بە هێزێکی زەبەلاحی بەغداوە هاتنە زەریبەی کەرکوک چەندین هەزار دۆنم زەوی وەقفی سوننی کردە بە ناوی خۆیەوە و زۆر بە عەنتەری ئەو کارەیان کرد پاشان هاتن مولحةقی رۆشنبیری ئێرانی لە گەڕەكی تسعین کرایەوە بە ئامادەبوونی سەرانی حیزبێکی دیاریکراو و زۆر بە هێزەوە کاری جۆراوجۆریان ئەنجام دەدا.
لە مانگی نیسانی ٢٠١٤ و بە سەرپەرشتی چەند بەرپرسێک و کادیری حیزبێکی کوردستانی نزیکەی ٩ خول و کۆنفرانسی تایبەت بە ئیمامی شافعی سوننە ئەنجامدرا كە ١٠٠٠ مەلای کورد بەشداریان تێیداکرد و دوایان لە شاری سلیمانی کرا و مەلای کەرکوکیشی تێدا بوو.
لە کەرکوک جاران ئاڵای عاشورا تەنها لە یەک گەڕەكی کەرکوک هەبوو ئەويش گەڕەكی تسعین بوو، بەڵام ئەمساڵ لە زۆر گەڕەكی کوردەكان ئەم ئاڵایە بەسەر جەمەدانی کوردەکانی کەرکوکدا دەدرەوشایەو، ئەمانە ستراتیجيەتی عەقیدی شیعەیە کە تەمەدود لەم رێگایانەوە دەکەن پێش بەکارهێنانی هێزی چەکداری بەکار بهێنێت بەڵگەی ئەم قسەیەم ئەوەیە لە وڵاتی یەمەن پێش ئەوی دەنگۆی هیچ هەبێت هەواڵگیری وڵاتێک هۆشداری دا کە ئێران خەریکی جموجۆڵە لەگەڵ مامۆستایانی زانكو و توانی دەیان کەسیان بۆ هاوسۆزی مەزهەبی رازی بکات دواتر قوڕەکەی ئیمام حوسێنی بۆ یەمەنی خێر لە خۆ نەدیو گرتەوە.
لە کەرکوکیش کەسایەتی وا هەن بە عەبای سوننە و بە توربەکی شیعە رازیە بخرێتە گیرفانييەوە، ئەوەندە مجامەلەی سەرانی شیعە دەکرا بە درۆی پێکەوەژیان و برایەتی و تەبایی دەعوەتی چەور و جوان دەخورا لە نێوان چەند مەلاو شێخێکی سوفی و ئایەتوڵڵا و حوسێنييەکان، ئێمە چیمان هەیە بەرامبەری ئەم فیکرەی ئێران، لەرووی هێزەوە بینیمان لە ١٦/ ١٠/٢٠١٧ چەندێک بەرگریمان کرد، چونکە شەڕکەرەکەیان فکری ئەوەیە بمرێت بۆ بەهەشتە، ئیمامی عەلی چاوەڕوانییەتی، ئیمامی حوسێنیش بەدیار سەریەوە دەبێت تا قیامەت.
لە رووی هێزەوە دەبابەی ئەمریکی تەقەکەی ئێرانی خواردنەکەی عێراقی ئێمە نە فکرمان ئەوندە تۆکمە کردووە تا گەر باو تۆزێک هات زاڵ نەبێت بە سەرمانە، چونکە تاکی کەرکوکی لە ٢٠٠٣ وە تووشی شەڕی سۆفی و سەلەفییان کردین، وتار تەرخان دەکرا بۆ وەڵامدانەوی یەکتر شەڕی ئەوە دەکرا ـ
ئایە دەف لێدان و مەولودی پێغەمبەر جائیزە یان نا؟
کەچی ئەوان چەکیان دابەش دەکرد و تەرکیزیان لەسەر گۆڕینی رۆشنبیری ئایينی و ئەکادیميیان دەکرد وایان رازیکرد کە موتعەیش بکات حەڵاڵە. دەزگاکانمان لە رووی زانستەوە نە دیراسەتێک نە مەقالەیەک تەنانەت وتارێکيش لەسەر ئەو مەزهەبە نەدراوە کە بە فتوای مەرجەعیەتێکی شیعە کوردستان شەهید دەکەن ، بگرە گێمی ٢٠١٧ ناشرین کردنی کورد بوو و گەر سەماحەتی سەید بهاتایە بۆ کوردستان وامان دەزانی لە کونی ئاسمانەوە بەربۆتەوە گەنجەکانمان سێڵفیان لەگەڵ دەکرد ئەویش لە وەفادارێکی بۆ ئەو رێزە یەکەم کەس بوو وتی کورد بشکێنن .
لە راستیدا کفنی کەرکوک زەرد نەبوو لە نەهامەتییەکانی داعش ئەوجا ماعشیش هات دەبێت هیچ شەرم نەکەین ئێمەش شەڕی فیکری بکەین و پاراستنی بیرو هەرزی تاکی کوردی لە ئەستۆی زاناکانی ئێمەیە و لەژێر رۆشنایی فەرموودەی خوای گەورە (وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَىٰ) سۆفی و سەلەفی و ئیخوانەکانی کوردستان موسڵمان و مەسیحی و ئايینەکانی تر یەک کاریان هەبێت ئەویش پارێزگاری كردنە لەکورد.
بەڕێوەبەری ئیرشاد و توێژینەوە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی