پێشمەرگە لە نێوان خیانەت و بەرخودان

پێشمەرگە لە نێوان خیانەت و بەرخودان
پێشمەرگە ئەو هێزە بوو كە كوردی بەرەو قۆناغەكی تر لە دۆزی رەوای كودستان برد بە شێوەیەك كە توانی چۆك بە درندانەترین گروپی تیرۆریستی لە سەر زەوی بهێنیت و بەو شێوەیەش لە بری تەواوی جیهان شەڕ بكات،هەرچەندە كە هەموو ئەو سەركەوتنانە بە بێ‌ قوربانیدان نەبوونە بەڵام ئەو بەرخودانەی پێشمەرگە لە كاتەكدا بوو كە سێ‌ فەیڵەقی سوپای عێراقی بە هەموو چەك و جبەخانەكانیان تەسلیم بە ئەو هێزە تیرۆریستییە كران بە زانینی ئەو راستییە كە پێشمەرگە بەو چەكە سەرەتاییانەی خۆی لەو سێ‌ ساڵە دا داعشی بە چۆكدادا سەرەرای ئەوەش بە هاتنە پێشی قۆناغەكی نوی بۆ كورد ئەو دەرفەتەی رەخساند بۆ ئەوەی هەموو لایەنە سیاسییەكانی كورد بە پێی هەموو ئەو یاسا نێودەوڵەتییانە بریار لە چارەنووسی خۆیان بدەن.
ئەوش بێ‌ شك ئاسان نەبو سەرەرای هەموو ئەو گوشارانەی كە لە رووی نێوخۆیی و نێو دەوڵەتی لە سەر كوردستان بوو كورد بریاری راستەقینەی خۆیدا ئەوەش وەكوو هەموو تاقیكردنەوەكانی تری كورد بە بێ‌ گرفت نەبووە و نابیت هەرچەندە كە ئەوەی هاتوتە پێش چاوەروانكراو بوو چوون پێشتریش ئەو چاو سور كردنەوانە بە بەردەوام بونیان هەبووە.
بەڵام ئەوەی كە كاریگەری نەرێنی لە سەر تاكی كورد بە گشتی و چینی پێشمەرگە بە تایبەتی كرد، ئەو رێككەوتنە خەفەت بارەی 16ی 10 بوو، سەرەرای ئەوەی كە لە ئاستەكی زۆر نزمدا بوو و لە پێناو ئەوە بوو كە كورد بە سەر دوو بەرەدا دابەشكرد لە گەڵ ئەوەشد بە شەهیدبوونی دەیان پێشمەرگەو لە دەستدانی نیوەی ئەو شوێنانە كۆتایی هات كە پێشمەرگە بە خۆێنی خۆی رزگاری كردبوو
بەڵام تەنیا چەند رۆژە لە دوای ئەو كارەسات و نسكۆیەی كە بە سەر كورد دا هات هێزی پێشمەرگە توانی داستانەكی تر هەروەكوو داستانەكانی خواكورك و كۆرێ‌ لە پردێ‌ بخوڵقێنیت ئەوەش تێكشكاندنی هەموو ئەو پیلان و دەنگۆیانە بوو كە بۆ كورد دانرابوو بە شێوەیەك كە توانی هاوكێشەكان بگۆریت و هێزە زڵهێزەكان پەڵكێشی ئەو راستییە بكات كە ئیتر ئەو سەردەمە بە سەرچووە كورد بكەویتە نێو هاوكێشەكانتان بۆ ئەوەی هاوكێشە سیاسی و ئابوری و شەرخوازییەكانتان پێ‌ راستەرێ‌ بكەن
Top