بۆچی ھەمووکات بارزانی ، رووبەرووی خیانەت و پیلانگێرییی ئیقلیمی دژی کورد دەبێتەوە ؟

بۆچی  ھەمووکات بارزانی ، رووبەرووی خیانەت و پیلانگێرییی ئیقلیمی دژی کورد دەبێتەوە ؟
دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان ، باش لەو واقیعە گەیشتوون کە بە درێژایی مێژوو پارتی و بارزانی لە ژێر ھیچ ھەرٍەشە و گوشارو ئابڵوقەدانێک ئامادە نابن سازش لە سەر خاک و نیشتیمان و مافەرەواکانی کورد بکەن و بۆیە چ داگیرکەران و چ وڵاتانی زڵھێز دەیان جار ویستیوویانە پارتی و بارزانی رازی بکەن کە ھەر چۆنێک بێت واز بێنێت لە ویست و مافەکانی کورد بەڵام نەیانتوانیی و بێ ئومێد بوونە ، ئەمەش وایکردووە کە لە سەردەمە جیا جیاکاندا بە توندترین شێوە و پیلانگێری ترسناک رووبەرووی بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان بوونەتەوە و ئەمە جۆرە عەقڵییەتە شۆڤێنی و نالۆژیکەی دەسەڵاتدارانی بەغدا و وڵاتانی ئیقلیمی بەردەوامە..
ئەوە ١٠٠ ساڵە کورد بەرەنگای مەرگ دەبێتەوە بۆ ڕزگاری نەک عێراقچییەتی، ئەوانەی لەسەر ئەو ڕەوتەن ناگەن بە ھیچ ئامانجێک، بەڵام پارتی بەردەوام قوربانی بۆ ئامانجە پیرۆزەکانی کوردستانە، چونکە پارتی ھەڵگری پرسی سەربەخۆیی کوردستانە، بۆیە پارتی بەردەوام ئامانجی سەرەکی داگیرکەران و دوژمنانی کوردستانە، چونکە ھەموو دوژمنان دەزانن پارتی ھەڵگری مەشخەڵی سەربەخۆییە، ئەو شەڕەی دژی کوردستان کراوە لە ئەنجامی پیلانی وڵاتانە دژی خەڵکی کوردستان، چونکە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بکرابووایە یان نا، ئەم شەڕە دژی کوردستان ھەر دەکرا، بۆیە بەر لە شەڕەکە ئێمە ڕیفراندۆممان کرد و گەلی کوردستان بە تێکڕایی زۆرینەی ڕەھای دەنگی بۆ سەربەخۆییدا، پارتی و سەرکردایەتییەکەی و سەرۆکی ھەرێم گەورەترین ئامانجن، ئەگەر ئەوان خەباتی سەرەکییان بۆ سەربەخۆیی نەبێ، دەتوانن وەکو لایەنی تر دۆزی گەلی کوردستان لە پێناوی بەرژەوەندی خۆیان بفرۆشن، وەک ھەمووان بینیان، بەڵام پارتی ھیچ کات مامەڵە بە پرسی سەربەخۆیی گەلی کوردستان ناکات، پارتی ئاگەداری ئەو پیلانە گەورەیە و خۆڕاگر و بەھێز دەبێ، تا پیلانەکە بۆ ھەموو وڵاتان ئاشکرا دەبێ، کە چۆن دەیانەوێ عێراق و کوردستان ڕادەستی کێ بکەن. بارزانی ھەڵگری مەشخەڵی ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردستانە لە ڕابردوو و ئێستە و داھاتوویش بۆیە بەردەوام ئامانجی سەرەکی داگیرکەران و دوژمنانی کوردستانن.
بارزانی ئامانجی سەرەکیان لە شۆڕش و خەبات و تێکۆشاندا لەپێناو بەدیھێنانی مافە رەواکانی کوردستان بووە لە ھەموو قوناغەکاندا، خۆی بە خاوەنی نەتەوە و نیشتمانەکەی زانیوە و ھیچ کات ئامادە نەبووە مساوەمە لەسەر مافە رەواکانی کورد بکات لە ھەردوو قۆناغەکاندا چ لە قۆناغی چەکداری و چ لە قۆناغی سیاسی و شارستانیدا، ھەمیشە لە گۆرەپانی سیاسیدا پێشەنگ بووە بۆ بەرگریکردن لە نەتەوە و خاکی پیرۆزی نیشتمانەکەی، بۆیە کاتێک مێژووی سیاسی رۆژھەڵاتی ناوەراست ھەڵدەدەینەوە ئەم راستییەمان بۆ رووندەبێتەوە کەس ناتوانێت نکۆلی لەو ھەموو خەبات و قوربانیدانەی پارتی و بارزانی بکات کە لەپێناو سەرفرازی و رزگاری نەتەوە و وڵاتەکەی پێشکەشی کردووە. پارتی و بارزانی ھەمیشە کۆسپ بوونە لە بەردەوام جێبەجێکردنی ئەجێندای سیاسی و نەخشە و پیلانی دوژمنانی کورد و کوردستان و لە بەرامبەر ھەموو پێشھات و رووداوە سیاسییەکاندا وەستاونەتەوە و شکست بە گشت پیلان و ئەجێندا سیاسییەکانی دوژمنانی دۆزی رەوای نەتەوەکەمانیان ھێناوە، بۆیە کاتێک پارتی و بارزانی دەبنە ئامانجی دوژمنانمان شتێکی نامۆنییە، پارتی و بارزانی پشکی شێری خەبات و قوربانیدانیان بەرکەوتووە، چونکە ئەرکی پارتی بە سەرۆکایەتی بارزانی، ھەمیشە قورسترین ئەرک بووە، ئەرکی پارتی و بارزانی ئەرکێکی پیرۆزی نەتەوەیی نیشتمانی بووە. لەسەر ئاستی کوردستانی گەورەدا، ھەمیشە بە ئەرکی خۆی زانیوە بەرگری لە مافە رەواکانی کورد بکات لەھەر بەشێکی کوردستان بێت بەبێ جیاوازی، کەواتە ستراتییژیەتی بارزانی و و پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر فراوانترە لەوەی تەنھا لە بەشی باشووری کوردستاندا قەتیس بکرێت، ئەمەش شانازییە بۆ پارتی و بارزانی کە ھەموو تەمەنی خۆیان تەرخانکردووە بۆ پاراستنی کەرامەت و ناسنامە سیاسی و نەتەوەکەی کەواتە ئامانج گرتنی پارتی و بارزانیش بە دڵنیاییەوە لەسەر ئاستێکی فراواندا دەبێت و قۆناغی سەدەی رابردوو و قۆناغی ئێستا لە ھەر دوو قۆناغەکەدا بەڵگەی حاشا ھەڵنەگر ھەن کە ئەم راستییە دەردەخەن، شایانی باسە پارتی و بارزانی لە گەرمەی شەڕی سارددا کە رێبەرایەتی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستانیان دەکرد لە سەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلولدا، پارتی و بارزانی مەزن رووبەرووی ھەموو ئەو تەحەدایانە بوونەوە کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا بە ھەردوو بلۆکەوە بلۆکی شەرق و بلۆکی غەرب، ھەروەھا لەسەر ئاستی ھەرێمی و عێراقیشدا کە لە ھەموو لایەکەوە گەمارۆ درابوو و لە کۆتایی بە سەرکەوتنی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان کۆتاییھات، چونکە سیاسەتی حەکیمانەی بارزانی نەمر لەوکات و ساتەدا ھەم لە لایەک لە سالی ١٩٧٠ دا توانی چۆک بە دوژمنانی کورد دابنێت و ھەم ھەموو ئەو دەوڵەتانەی کە لە ساڵی ١٩٧٥ بەشداربوون لە پیلانی رێککەوتنامە خیانەتکارانەی جەزائیر یەک لە دوای یەک رووخان و لەناوچوون ئەوە کە سەربەرز مایەوە بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان بوو ھەتاوەکو ئەمرۆ،کەوا ئێستا ئێمە خاوەنی پێشمەرگە،سەرۆک بارزانی و کارتی میللەتی کە سەربەخۆیی کوردستانین ، دوژمنان لەگەڵ ئەوەی گوشارەکان زیاتر دەکەن ،بەڵام دەبێ ئیرادەمان بە ھێز بێ و بەدڵنییاییەوە شکستی دوژمنان و ریسوابوونی خۆفرۆشان و گەیشتن بە لووتکە نزیکە .

Top