ئەمەریکا لەسەر حیسابی کورد پاڵەوان دروست دەکات

ئەمەریکا لەسەر حیسابی کورد پاڵەوان دروست دەکات
1- ئەمریکا پێیوایە، ئێستا عەبادیی وەک پاڵەوان دەرخستووە، بۆ ئەوەی نیسانی 2018 لە هەڵبژاردن بیباتەوە.
2- 2014 داگیرکردنی موسڵ لە لایەن داعشەوە و ڕۆیشتنی سوپای عێراق لە کەرکووک، لە سەر ملی مالکی حیساب کراوە.
3- ڕزگارکردنی موسڵ ، هەروەها پەلاماردانی کەرکووک لەلایەن حەشدی شەعبی بەپشتیوانی ئێران، وەک سەرکەوتن لەلایەن ئەمەریکاوە پێشکەش بە عەبادی کراوە.
4- ڕۆژی 20 ی ئۆکتۆبەر پاش شەڕی گەورەی پردێ، ئەمەریکا هاتەوە سەر خەت، لەبەیاننامەیەکدا بە عەبادیی گوت ئەوە هەموو ناوچەکانت وەرگرتەوە، هەرچەندە جارێکی دی ماددەی 140ی وەبیر عێڕاق هێنایە، کە هەر بەناوچەی کێشەلەسەر دەمێننەوە.
5- ئەمەریکا عەبادیی کردۆتە پاڵەوان بەڵام لەسەر حیسابی کورد، بۆ ئەوەی شەقامی عێڕاقی دەنگی پێبدات.
6- ئەمەریکا دەیەوێ لەڕێی ئەو پاڵەوانەی دروستی کردووە کە حەیدەر عەبادییە، عێڕاق لە دەستی ئێران دەربێنێ، بەڵام لە ڕاستیدا ئێران ڕەگوڕیشەی لە عێڕاق داکوتاوە، لە عێڕاق حەشدی شەعبی هێزە و ئەو هێزە خۆی و حکوومەتی عێڕاقیشی مەغرور کردووە، ئەوەتا ئەو حەشدە لەڕێی کەسێکی وەک حسن پلایس هەڕەشە لە تورکیا دەکات.
Top