بزووتنەوەی گۆڕان وەکوو هێزێکی بێئەزموون

بزووتنەوەی گۆڕان وەکوو هێزێکی بێئەزموون
بزووتنەوەی گۆڕان وەکوو هێزێکی بێئەزموون لە ساحەی سیاسی هەرێمی کوردستان پێناسکراوە ، هیچکات نەیتوانیوە وەکوو هێزێکی خاوەن بڕیاری خۆبەخۆیی خۆی وێنابکات لە واقعی سیاسیداو هەمیشە بڕیاری کۆتای ئەو هێزە سیاسییە بە ئیعازی وڵاتێکی ئیقلیمی بووە و بۆ بەرژەوەندی ئەو وڵاتە چێکراوە.
بەیانی ئەمڕۆی دەمڕاستی ئەو هێزە کۆمەڵێک خاڵی زۆر ترسناک لەخۆدەگرێت و ئەوە دەسەلمێنێت کە هیچکات ئەو هێزە بۆ بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان سیاسەت ناکات و ناتوانێت ببێت بە هێزێکی نیشتیمانی..
قسەکانی دەمڕاست شەڕی ناوخۆ دروست دەکات ، کوردستان دابەشدەکات و دەمانباتەوە بۆ دوو ئیدارەیی و نەهجی ئاشوب و جەنگ لە ڕووحی نەوەی نوێ چێدەکات و کەڕامەتی تاکی کورد دەشکێنێت.
هەموو ئەوانەی لەپشت ئەم یارییە کاردەکەن مرۆڤگرلێکی بێمۆڕاڵ و ناخ بەتاڵن ، ئەوان ناتوانن تەقەبولی سەرکەوتنەکانی کوردستان بکەن و دەستدەخەنە دەستی دوژمنان بۆ ئەوەی کوردستان نابوود بکەن..
Top