خیانەت و دەروونناسی

خیانەت و دەروونناسی
ھەر بابەتێک ناوی مرۆڤی تیایدا بێ دەروونناسییە. مێژوو دەڵێ شاھێک ھەبوو ویستی شارێک بخاتە ژێر دەستی خۆی، ھێڕشی کردە سەر. قەڵایەکی سەخت بوو، ئابلۆقەی دا. بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ چوونە نێوی زۆر جار بەدەوری دا دەسووڕایەوە. جارێکیان کچی ئەمیری ئەو شارە دەیبینێ و شەیدای دەبێ و ھەواڵی بۆ دەنێرێ کە ئەگەر بەڵێنی مارەکردنی پێبداتن ھاوکاری دەکات بۆ گرتنی شارەکە. شاە ڕازی دەبێ. کچە، ناوی نەزیرەیە، شەوێک شاە و ھەموو پاسەوانان سەرخۆش و دواتر دەرگای قەڵا بۆ سوپای شاە دەکاتەوە. شاە دوای داگیرکردن کۆشتارێکی گەورە دەکات.
بەڵێنی بەجێ دێنێ. دوو سێ شەوی یەکەمی بوککینی نەزیرە گلەیی لە پێخەفەکانی دەکات. خزمەتکاران پەلکە دارێک لە نێوی دەدۆزنەوە. شاە سەری سۆڕ دەمێنێ و پرسیاری لێدەکاتن کە باوکی چۆن بەخێوی کردووە ئەوەندە نازپەروەردە بووە.
نەزیرە باس دەکاتن باوکی ھەر ناز و نەعمەت خواردنێکی بۆ دابینکردووە. شاھی زانا باش بیردەکاتەوە و دواتر پێی دەڵێ تۆ بۆ ئەو باوکە وەفات نەبووە دەبێ بۆ من چ وەفایەکت ھەبێ. فەرمان دەداتن لە ئەسپێکی بەھێزی ببەستنەوە و ئەوەندەی لە بیابان ڕاکێشن تا بتۆپێ !
جا مرۆڤ ھەر شتێکی بوێ با ھەر ڕێگایەک تاقی بکاتەوە مەگەر خیانەت. سروشت یاسای خۆی ھەیە. ئەوە یاسایەکی نەگۆڕە. مرۆڤەکان و کەسانی دەوروبەر ئەمانەت و بەھایەکی گەورەن و نابێ خیانەتیان لێبکرێت، چونکە ئەنجامەکەی وەک نەزیرە دەبێ.
Top