شەرٍی داگیركەران بۆ لاوازكردنی ئیرادەی ئازادیخوازی و سەربەخۆیخوازیی كورد وكوردستانە
October 22, 2017
وتار و بیروڕا
بۆیە هیچ رێگەیەكیان لە بەردەم نەما جگە لەوەی سێ قۆڵی پیلانگیریی لە دژی ئیرادە و مافی سەربەخۆیمان دابرژێن . بۆیە هەر وەك چۆن بینیمان لە دوای ئەو پرۆسە گرنگە گشت رێگەكانیان لە بەردەم كوردستان داخست . بۆ ئەوە پاشگەزمان بكەنەوە لەو بریاردانە رەوایە.
كوردستانیان زۆر لە وە بەهێزترن تۆ بتوانیت بەراگرتنی گەشتی ئاسمانی و كۆنترۆڵكردنی خاڵە سنووریەكان تاقیمان بكەیتەوە ، ئێمە بە ئەنفال و كیمیاباران و زیندەبەچاڵكردن و وێرانكردنی نیشتیمان ورە مان نەرووخاو سەربەرزانە ژیاین ، تازە بەو هەڕەشانە ئیرادەمان بەهێزتردەبێت ، دۆستانی كورد كوا هەڵوێستان ئەوەی كوردستان كردی لەبەرامبەر داعشی خوێن رێژ ئێوە لەئاسمانیشەوە بەترسەوە لێی ڕادەمان ئەوەیە سوپاس گوزاریتان بۆ خەڵكی كوردستان قسەیەكتان بەبەغدا نەگووت كە بۆ هەرەشە دەكەی لەو كوردستانەی كەماییەی سەربەرزی هەمووجیهانە بەهۆی بوونی هێزی پێشمەرگەی داعش بەزێن گەرهێزی پێشمەرگە نەبووایە ژیانی ئێوەش لەمەترسی دادەبوو كەچی پێشمەرگە ئەفسانەی داعشی تێكشكاندو ورەی دابە ئێوە، ئێستاش بەحەشدی شەعیی كە لە هێزێكی وەعشی گەر دەچێت دێت هێریش دەكەیتە سەركوردستان و حەشدی شەعبیت بۆدژی كوردستان دروستكردوە نەك دژی داعش ، بەڵام دڵنیابە نەداعش و نە حەشدو نەوەعش ناتوانن لە بەرامبەر هێزو باوەری كوردستانیان خۆیان تاقیبكەنەوە و شەرمان پێبفرۆشن و بریاری شەركردنمان لە دژ بدەن .
"حەشدی ئێرانی"، میلیشا ونوێنەری داگیركەران دژ بە كورد وكوردستان .كورد یەكێكە لەو نەتەوە رٍەسانەی رۆژهەڵاتی ناوین ، كە هیچ كات خاك و وڵاتی هیچ درٍاوسێیەكی داگیر نەكردووە بەڵكو هەمووكات لەگەڵ پێكەوە ژیانی ئاشیتانە و سەقامگیری ناوچەكە و بە تایبەت بۆ دراوسێیەكانی بووە . نموونەی بەرچاویش 26ی ساڵەی فەرمانرەوایی كوردە لە سەر ئاستی ناوچەكە . بەڵام وادیارە داگیر و ناحەزانی كورد چاویان پێشكەوتنە سیاسی و ئابووریییەكان و بوونی بە كیانێكی سەربەخۆیی هەڵنایەت . بۆیە دەبینن كە دوای بریاردانی گەلی كوردستان بۆ سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان ، داگیركەران كەوتونەتە خۆیان بۆ لە رێگریكردن و لاواز كردنی ویستی سەربەخۆیخوازی و دەوڵەتسازی .رژێمی ئێران لە ئێستادا ناتوانێت و ناشیەوێت وەك دەوڵەتێكی دراوسێ شەڕ لەگەڵ كوردستان بكات و دەزانێت ئەگەر ئەم كارە بكات كاردانەوەكان چۆن دەبن و شەڕەكەش چ سیمایەك لەبەرچاوی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەگرێتە خۆی، بۆیە لە هەوڵی ئەوەدایە بە بڕیاریكی حكومەتی عێراق و بەمیلیشیاكانی " حەشدی شەغبی "، ئەو شەڕە بكات كە خۆی بە خاوەنیان دەزانێت، بەڵام هەرچۆنێك بیانەوێت ئەم شەڕە بە كوردستان بفرۆشن، شەڕەكە وەك شەڕی ناوخۆی وڵاتێك سەیر ناكرێت و دەبێتە شەڕێكی ئیقلیمی و لەوانەیە زۆر شوێنی دیكەش بگرێتەوە، وەك سەرۆك بارزانی ئاماژەی پێكردووە، ئەگەر ئەو هەڵە گەورەیە بكەن و بیانەوێت هێرش بكەنە سەر كەركووك، كارەساتیكیان بەسەردا دێت كە لەوانەیە زۆر بە قورسی لێی دەربچن، هەر بۆیە ئەگەر مەترسیی میلیشیا پرۆ ئێرانییەكان لەتەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەو جۆرە بێت كە ئەگەری هەر شەڕێك لە بەرژەوەندی ئەو میلیشیایانە بشكێتەوە كە ئەمەش ئەو میلیشیایانەی سەرخۆش كردووە، بەڵام بەتەنیا لە بەرەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان هەر شەڕێك بە كوردستان بفرۆشرێت، شەڕەكە بە شكاندنی ئەو میلیشیایانە و بە بەرژەوەندی كوردستان تەواو دەبێت، ئەم بۆچوونە لەسەر بنەما و سۆز بۆ پێشمەرگە و كوردستان بونیاد نەنراوە، بەڵكو لەسەر بنەمای ئەو فاكتانەیە كە تەنیا لە كوردستاندا بوونی هەیە و لەتەواوی دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بوونی نییە، ئەو فاكتەش ئیرادەی خەڵكی و قارەمانیەتی پێشمەرگەیە كە توانی دڕندەیەكی وەك داعش بكات بە پەند كە چەكی زۆر باشتریان لەو میلیشیایانە بەدەستەوە بوو، لەبەرامبەردا پێشمەرگە وەك ئێستا پڕچەك نەبوو، تەنیا ژمارەیەك چەكی كۆنی شەست و حەفتاكانی سەدەی رابردووی لەبەر دەست بوو.. بۆیە بەدڵنییاییەوە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و ئیرادەی لە بن نەهاتووی میللەتەكەمان بە سەر گشت پیلانگێری داگیركەران سەردەكەوێت و دوژمنان و خۆفرۆشانیش ریسوا و شەرٍمەزار دەبن .
خوێندنەوەی جەنابی سەرۆک زۆر دووربین و واقیعبینانە بوو، بهڕێزیان چهندین جار ئهوهی دووپات كردۆتهوه كه پرسی ریفراندۆم و سهربهخۆیی ئهركێكی قورسه و ئازار و ناڕهحهتی دهوێت و پێویسته بهرگهی بگرین، ههربۆیه دوای بهڕێوهچوونی پیلانی دوژمنان و خۆفرۆشان له دژی كهركووك و ناوچه كوردستانییهكانی دیكه و هێرشی ئهوان به چهكی پێشكهوتوو و قورس و شكستی كاتیی هێزی پێشمهرگه لهچهند میحوهرێك، وا بهباش زانرا بۆماوەیهكی كاتی پاشهكشه بكرێت و پێویستیشه ئهو هێرش و دوژمنكارییهی سوپای عێراق و حهشدی شهعبی و ئهو پێشێلكاری و كاره دڕندانهیهی له كهركووك و دووزخورماتوو ئهنجامیاندا زیاتر و ڕوونتر بیگهیهنینهڕای گشتی و كۆمهڵگهی نێودهوڵهتی و هاوپهیمانان.دڵنیابن ئاسۆی سهربهخۆیی و سهرفرازیمان گهش و ڕوونه و به ئیراده و خۆڕاگری و یهكڕیزیمان سهركهوتن له دوارۆژێكی نزیكدا بۆ ئێمهیه و تهنها شكست و شهرمهزاری چاوهڕوانی سوپای عێراق و حهشدی شهعبیی سهر به سوپای پاسدارانی ئێران و هاوكارانیانه.