تاخاوەنی پێشمەرگە، بین،ئاسۆمان روون و دوژمنان خەیاڵیان خاوە

تاخاوەنی پێشمەرگە، بین،ئاسۆمان روون و دوژمنان خەیاڵیان خاوە
مێژوو سەڵماندی ھیچ ھێزێک ناتوانێت بەر لە ئیرادەی سەربەخۆیخوازی و ئازادیخوازی بگرێت و ئەگەر بۆ ماوەیەکی کورت لە سەر خاکی کوردستان بمێنێتەوە ،بەڵام دواتر دەبێتە گۆرستان و دەچێتە زبڵدانی مێژووە .کورد تەنیا بۆ گەرانەوەی نیشتیمانی داگیرکراوەیی بەجۆرەھا پیلان و شێواز مافی پێشێلکراوە، ناسنامەی نەتەوەیی شێوێندراوە و جۆرەھا تاوانی قیزەوەنی لە ئاست ئەنجامدراوە، ئەوەش ئەوەمان بۆ دەردەخات کە مەزلومییەتی کورد بە ھۆی ئەو ستەمە نەتەوەییەی لێی کراوە. تەنھا لە جوغزی داگیرکردن و دابەشکردنی خاکی کوردستان و لەبێ شوماری پەلامارە سیاسی و ساربازییەکان نەوەستاوە. بەڵکو تواندنەوەی نەتەوەی کورد لە نێو کلتوری وڵاتە داگیرکەرەکاندا مەرامێکی ستراتیژی دوژمنان بووە. دەنگی‮(‬بەڵێ‮)‬، بۆ سەربەخوًیی کوردستان ،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬ئەو ھەموو ھەڕەشەو تەحەدییەکانی‮ ‬ناوخۆو نێودەوڵەتی‮ ‬سەرکەوتنیکی‮ ‬ھێندە گەورەبوو، کە لە مێژوودا وێنەی‮ ‬نەبوە، ئێستاش کە پرۆسەکە بە کۆتا ھاتوە گێچی‮ ‬شۆڤینییەکان ھیندە بەرزە چەند‮ ‬ڕۆژیکی‮ ‬دەوێ تاوەکو بێنەوە سەرخۆیان، ڕاستە ھەڵوێستی‮ ‬عێراقی‮ (‬عەرەبی‮ ‬شۆڤینی‮) ‬زۆر توندبوو،‮ ‬و ھەر ئەوەشی‮ ‬لێ چاوەروان دەکرا،‮ ‬بەڵام ھەلوێستی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئەوروپاو رۆژ‮ ‬رۆژ لە دوای‮ ‬ڕۆژ گۆرانی‮ ‬بەسەردا دێت،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬روسیاو فەرەنساو ئەمەریکا بە ئاراستەی‮ ‬نەرمی‮ ‬نواندن بەرامبەر بە کورد، بە‮ ‬ڕادەیەک ئەمەریکا ھۆشداری‮ ‬دایە عێراق کە نابێ تەنانەت بیر لە بەکارھێنانی‮ ‬ھێز نەکات و لە چەند‮ ‬ڕۆژی‮ ‬داھاتوش فەرەنسا سەرۆکایەتی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نیودەولەتی‮ ‬وەردەگرێ،‮ ‬سەرەرای‮ ‬ئەوەی‮ ‬کە فەرەنسا لەسەر زاری‮ ‬سەرۆکەکەی‮ ‬رایگەیاند‮ (‬ریز لە بیرو‮ ‬ڕای‮ ‬کورد دەگرێ‮) ‬لە ھەمان کاتدا ھەر لەسەر دەستی‮ ‬فەرەنسا بوو لە ساڵی ١٩٩١ لە ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نێودەولەتی‮ ‬بڕیاری‮ ‬ناوچەی‮ ‬ئارام بۆ کوردستان دەرچوو، بۆیە پێشبینی‮ ‬دەکرێ لە چەند‮ ‬ڕۆژی‮ ‬داھاتوو لە دوای‮ ‬وەرگرتنی‮ ‬سەرۆکایەتی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایش بڕیاری‮ ‬گرنگ لەسەر کوردستان دەربچێ،‮ ‬دڵنیاین کە کوردستان لە پێگەیەکی ‮ ‬بەھێزدایەو زۆربەی‮ ‬ولاتان پێویستیانی‮ ‬جیھان پێگەو گرنگی‮ ‬کوردستان بەرزدەنرخێنن و خوازیاری‮ ‬پەیوەندی‮ ‬دبلۆماسی‮ ‬و بوازرگانین لەگەڵ کوردستان،‮ ‬بەتایبەت لە بورای‮ ‬ووزەدا‮ (‬کەرتی‮ ‬نەوت و گاز‮)‬،‮ ‬ھەروەھا پێشڤەچوننە مەزنەکانی‮ ‬کوردستان لە کاتێکی‮ ‬کەمدا ھەموو جیھانی‮ ‬سەرسام کردووە‮. ‬بۆیەو داخستنی‮ ‬فرۆکەخانەی‮ ‬نێودەوڵەتییکانی‮ ‬کوردستان و ھەڕەشەی‮ ‬داخستنی‮ ‬سنوور لێرەو لەوێ،‮ ‬تازە نابێتە فاکتەری‮ ‬لاوازکردنی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬خەڵکی‮ ‬کوردستان کە لە‮ ‬٢٥ی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬رابردوو بەرێژەی٩٢.٧٣ ‮ ‬داوای‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬کوردستانیان کردووە‮. ھەرێمی کوردستان خاوەنی خاکێکی دیاری کراوی خۆی ھەیەو سنوری خاکەکەی لەھەموولایەکان دیاریکراوە، دووەمیان کۆمەلە خەلکانێکی دیاری کراو لەھەموو پێکھاتەکانی ناوچەکە لەسەر خاکەکە دەژین و بەبێ جیاوازی دین و زمان و نەتەوەومەزھەب ھەموویان مێژوویەکی تایبەت بەخۆیان ھەیە سێیەمیان ھەبوونی نیزامی سیاسی بەلێ لەھەرێمی کوردستان نیزامێکی سیاسی دیموکراسی ھەیەو بەردەوام داکۆکی لەمافەکانی خەڵکی کوردستان دەکات بەھەموو پێکھاتەکان وەپەیوەندی سیاسی زۆر باشیشیان دروست کردووە لەگەل زۆربەی وولاتانی دونیاو بەردەوام خەریکی پتەوکردنی پەیوەندی دیبلۆماسی و ئابووریین لەگەل وولاتان،وە ھەرێمی کوردستان خاوەنی ھێزێکی بەھێزی ناوچەکەیە کە دەتوانێت پارێزگاری لە خاکی کوردستان وخەڵکی خۆیان و مافەکانیان بکات ئەویش ھێزی پێشمەرگەی کوردستانە و کە لەشەڕ دژی تیرۆرستانی داعش توانی سەرکێشی ھەموو ھێزەکانی دنیا بکات و راستەوخۆ توانی بەرامبەر تیرۆرستانی داعش بووەستێتەوە، بۆیە لێرەدا دەڵێم بە پێی ئەو مافەی کە نەتەوەیەیەکگرتووەکان داویانە بەگەلان ئەمڕۆ خەڵکی کوردستانیش دەتوانن ببن بەخاوەن دەوڵەتی خۆیان‬بۆیە پێوستە ھەموو خەڵکی‮ ‬کوردستان ئەوەیە ھاوشێوەی‮ ‬رۆژانی‮ ‬خۆراگری‮ ‬و خەبات خۆراگر بن،‮ ‬بەشیکی‮ ‬زۆری‮ ‬ریگامان بڕیووەو کەممان ماوە،‮ ‬بەپێی‮ ‬پشھاتە سیاسییەکانی‮ ‬جیھان و دەڤەری‮ ‬رۆژھەڵاتی‮ ‬ناوەراست،‮ ‬دڵنیام رۆژانی‮ ‬ئایندە ھاوکێشەکان و بریارەکانی گۆرانکارییان بە سەر دێت و لە بەرژوەندی کورد و بەرەو دەوڵەتبوونی کوردستان ھەنگاو دەنێت .. دوژمنانی کوردستان لە رۆژی ١٦/١٠/٢٠١٧ ـپیلانگێریی ئیقلیمی بە فەرمانی " خامنەیی تیرۆریست " پێشکەوتوو ترین چەک و جبەخانە و بەپاڵپشتی خۆفرۆشانی بە ناو کورد و خائین ، ھێرشێکی نامرۆڤانەیان کردە سەر ئیرادەی میللەتێک کە دەیان ساڵە لە پێناو پاراستنی شکۆ و خاکی نیشتمان و سەربەخۆیی خاک وەڵات و بە شێوەیەکی زۆر دەرندانە ھێرش کردە سەر کەرکووک و کوردستان و بە خەیاڵی خۆیان بەڵکو بتوانن خەباتی رزگاریخوازی کوردستان لە گەیشتن بە مافی سەربەخۆیی کوردستان بێدەەنگ بکەن و پاشگەز بکەنەوە .
بۆیە میللەتێک خاوەن پێشمەرگە ، سەرۆک بارزانی بێت و بە دڵنییاییەوە رێگە نادرێت بستێک خاکی کوردستان لە چەنگ داگیرکەرانی خامنەیی بمێنێتەوە و کوردستان دەکرێتە گۆرستانیان و ھەموو تاکێکی ئەو وڵاتە لە پێناو رزگاری و سەرفرازیی میللەتەکەمان گیانی بەخست دەکات و ھیچ ھێز وڵاتێک ناتوانێت ئیرادەی میللەتی کورد تێکیشکێنێت ..

Top