ئیرادەی میللەتی کورد بە سەر داگیرکەران سەرکەوت

ئیرادەی میللەتی کورد بە سەر داگیرکەران سەرکەوت

ئیتر ئەو رۆژگارانە بەسەرچوو کە جارێکی تر دوژمنانی کورد بتوانن بۆ لەناوبردنی گەلی کورد پێ بنێنەوە سەرخاکی کوردستان ، کورد ڕۆژ بەڕۆژ ھەنگاو دەنێت و سەرکەوتن تۆماردەکات ئەمڕۆ میللەت گەیشتۆتە قۆناغی ئازادیی و سەرفرازی کوردستانێکی ئارام و سەربەخۆ.سەرکەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بە رێژەی نزیکەی٩٣% لەسەدا ، داگیرکەرانی شێت و شپرزە و ھارکرد ، بە شێوەیەک کە ھەر چوار وڵاتی داگیرکەر دەستبەجێی بریاری سزادانی میللەتی کوردیان دا.

١٦/١٠ رۆژی پیلانگێری نێو دەوڵەتی دژی ئیرادەی سەربەخۆیی کوردستان بوو و لای زۆربەی کوردستانیان دوای رێکەوتننامەی شومەکەی جەزائیر ناخۆشترین رۆژە لە ژیانیاندا کە ئەوەی چاوەڕوان نەبووین بینیمان کە چۆن سازش لەسەر کوردستان بوونی کەرکووک کراو فرۆشرا، خەڵکە تێکۆشەرەکەی جارێکی تر ئاوارە کران و ئاڵای پیرۆزی کوردستان خرایە ژێر پێی دوژمنانی کوردستان، بەڵام ناکرێ لەبەردەم کارەساتێکی گەورەی لەم شێوەیەدا دەستە وەستان ببوەستین و ئیرادەمان بڕوخێنن، بەڵکو دەبێ دڵنیابن کە لە ئاییندەێکی نزیکدا ھاوکێشەکان گوڕانکاریان بەسەر دێت و بە قازانجی خەڵکی کوردستان کۆتایی دێت، چونکە ئێمە خاوەن سەرۆکێکی بوێر و خاوەن ھەڵوێست و حەکیم وداناین کە ھەمیشە بەپلان ساسەتەکانی دا ھاوکێشەکان دەگۆرێت و لەھەمان کاتیشدا زۆر خۆمان بەقسە بێ بنەمایەکان ماندوو نەکەین، کە لێرە و لەوێ گلەیی لە ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم دەکەن، گرنگە ھەموو کوردستانیان چاک لەو ڕاستیە مێژووییە حالی بن گەر ریفراندۆمیش ئەنجام نەدرابایە، ئەم ھێرشانەیان ھەر دەکرد و داوای چۆلکردنی کەرکووک و ناوچەکانی دیکەیان دەکردەوە، تەنھا جیاوازیەکە ئەوە بوو بە ئەنجامدانی ریفراندم ھێرشەکانیان بە پێش خست،
چونکە میللەتی کورد دەنگی بە ئازادی و رەتکردنەوەی ژێر دەستی و پاشکۆیی و سەربەخۆیی ژیان دا ، لە بەر ئەو ھۆیە چەکی ئابڵوقەدانی ئابووری ، گەشتە ئاسمانییەکان و لە دوایشدا ھێرشی سەربازیی ھاوبەشیان بە مەبەستی شکاندنی ئیرادەی میللەتەکەمان و کپ کردنی دەنگی سەربەخۆیخوازی ئەنجامدا.

ئەو دەوڵەتەی گەلی کوردستان دەیەوێت دایبمەزرێنێت، لەسەر بنەمای دژایەتیکردنی تیرۆر و نەھێشتنی توندڕۆیی رادیکاڵیزمی ئیسلامی دادەمەزرێت، ھەر بۆیە ئەم دەوڵەتە بە تەنیا بۆ گەلی کوردستان وەک پێویستییەک سەیر ناکرێت، بەڵکو ئەم دەوڵەتە بۆ ھەموو دەوڵەتانی جیھانی ئازاد و دیموکراتی گرنگە و پێویستە پشتگیریشی لێ بکەن. بۆیە ئەو دەوڵەتانەی دەیانەوێت دژی دەوڵەتی کوردستان رابوەستن، ئەگەر بە تەنیا رووبەڕووی ئێمە ببوونایەتەوە، ئەوا دەیانتوانی پرۆسەکە رابگرن، بەڵام ئەوان دەزانن بەکاری لەو جۆرە خۆیان رووبەڕووی ھەموو جیھانی ئازاد و بەرەی دژە تیرۆر دەکەنەوە.

کوردستان بەم بارودۆخەشدا تێپەڕ دەبێت، ھەروەکو چۆن ئێمەیان لە ریفراندۆم و دەنگدان بەسەربەخۆیی ترسان، بەڵام ئیرادەی گەلی کوردستان سەرکەوت، ھەرواش ئەمە بارودۆخێکی نوێیە و ئێمە دەمانەوێت ببینە خاوەن دەوڵەت، خۆ دەوڵەت بوون لەسەر سینیەکی زێڕ بۆمانی ناھێنن، بەڵکو دوژمنەکانمان لەسەر ئەو فاکتەرانە کاردەکەن کە پەشیمانمان بکەنەوە، من دڵنیایی بەخەڵکی کوردستان دەدەم کە جەماوەری کوردستان سەربەخۆیی و دەوڵەتی دەوێت و دەبێت سەرکردایەتیی سیاسی و بەرپرسەکانیشمان لەو ئاستەدا بن کە داکۆکی لە ئومێدو ھیوای جەماورەکەیان بکەن و ئیلھامی لێوەربگرن.
دوژمنانمان و بەتایبەت رژێمی عێراق ،پێیان وا بێ کە ھەرٍەشە و داگیرکاری دەتوانێ بمان ترسێتێت و پاشگەزمان بکاتەوە لە ئامانجە گەورەکەمان کە ئەویش دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانە ، بەڵام ئیتر ئەو سەردەمانە گوزەری کرد کە ئەنفال ،کیمیاباران و کۆچرٍە و چەکی ئابووری و ھەرٍەشە لەگەیشتن بە مافی سەربەخۆیی ساردمان بکاتەوە چونکە " بەڵێ بۆ سەربەخۆیی" ، رابردوو، ئێستا و داھاتوومانە "، خەیاڵی دوژمنانیش خاوە .
کەرکووک و ھەر بستێک لە خاکی پیرۆزی کوردستان ، شوێن پێی بۆگەنی داگیرکەر " بەغدا و تاران "، نییە ، کوردستان خاوەنی میلللەتێکی بەئیرادە و پێشمەرگە و شەھیدپەروەرە..میللەتی کورد ، بە درێژایی مێژوو ، بە ھۆی پێشێڵکردنی مافەرەواکانی رووبەرووی غەدر وزوڵمی زۆری داگیرکەران لە ھەر چوار پارچەی کوردستان بۆتەوە ، گەر باسی ٩٨ ساڵی رابردوو بکەین ئەوا رژێمە یەک لە دوای یەکەکان بە ھەموو جۆرە میللەتی کوردیان تووشی جینۆساید و کارەسات کردۆتەوە .راپەرٍینی خەڵکی کوردستان وەڵامدانەوەیەک بۆ لە گۆڕنانی خەونی نەزۆکی داگیرکاران کە دەیانویست دەنگوڕەنگی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان بخنکێنن و جارێکی تر ئیرادەی پۆڵایینی سەربەخۆیخوازی و ئازادیخوازی تێک بشککێنن ..


Top