کوشتنی ئەژدیها گەورەکان

کوشتنی ئەژدیها گەورەکان
هەردوو دەوڵەتی ئایینی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ئیران _ تورکیا) خاوەنی مێژوویێکی ئازاردەرن بۆ مرۆڤایەتی ، ئەوان لەسەر بنەمایێکی فێندامێنتالیزمی ئایینی دەڕواننە جیهان و ڕوانینێکی ئایدۆلۆجی ئایینییان هەیە بۆ جیهان.
کوردستان هەڵگری پەیامێکی مرۆڤ سالار و دیمۆکراسییە ، هیچکات هەڕەشە نەبووە بۆ سەر هیچ کیانێک و نەتەوەیێک و ئازاری مرۆڤایەتی نەداوە.
سەرکردە و بڕیاربەدەستانی (سەفەوی _ ئۆسمانی) هیچ لە دیمۆگرافیا نازانن ، ئەوان هەڵگری ڕق و کینێکی مێژوویین ، پەیامێکی مرۆڤ کوژ و دڕندەیان لە هەگبەدا هەڵگرتووە و هیچکات ناتوانن لەگەڵ ئازادی و سەربەخۆیی خۆیان بگونجێنن ، ئەوان تینوی خوێنن ، بۆ بڵاوبوونەوەی جەهل و توندڕۆیی تێدەکۆشن.
دەوڵەتی کوردستان خەونێک نییە ، نووسینێکی ئنشائی و باسێکی سەرزارەکی نییە ، دەوڵەتی کوردستان لەدایکبوونی مێژووی حەقیقی مرۆڤایەتییە لە ناوچەکە و کوشتنی ئەژدیها و دۆگما ترسناکەکانە لە جیهانی سێیەم.
کوردستان هیکات بەشێک نییە لە دەوڵەتێکی تۆتالیتار ، کوردستان سەرکەش و پێشڕەوی جیهانی ئازاد و دیمۆکراسییە و سەردار و سەرکەشی سەدەی خۆیەتی.
Top